له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزی كاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، پشتیوانیی كورد بووه. نووسه‌ر و توێژه‌ره ئه‌كادیمییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خۆیان ئه‌وه ناشارنه‌وه كه گه‌لێك جار ئه‌مه‌ریكا پشتی له كورد كردووه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیشی، له پێش هه‌ر به‌هایه‌كی تره‌وه‌یه. به‌ڵام پاراستن و پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستان ڕاستییه‌كه بۆ شاردنه‌وه نابێت.
كوردستان هێشتا له قۆناغی ژیانی ناو دوژمنه كلاسیكییه‌كانی خۆیدایه كه هاوسێكانیه‌تی. زانراوه كه هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی هاوسێ، سه‌رباری پێوه‌ندیی بازرگانی و سیاسی، ستراتیجانه له هه‌وڵی لاوازكردنی كورددان. له‌باری ناوچه‌ییشدا كورد ئه‌كته‌رێكی ده‌وڵه‌تیی كاریگه‌ر نییه كه دۆستی سیاسیی درێژخایه‌ن بۆ خۆی بنیات بنێت. فاكته‌رێكی مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌تتر ئه‌مه‌ریكا بووه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ته‌ی ڕابردوودا سیاسه‌تی جیاجیای به‌رانبه‌ر به كورد پێڕه‌و كردووه، به‌ڵام ده‌بێ سه‌نگ و پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا له دروستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له بیر نه‌كه‌ین. ئه‌مه‌ریكا نه‌ك له دروستبوونی هه‌رێمدا، به‌ڵكو له پشتیوانیی سنووردارانه‌ی خۆی (به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی)، هه‌رێمی كوردستانی پاراستووه.
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له گۆڕانێكی خێرادایه و له ناوچه‌شدا سعوودیه و ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای "ئاشتیی چینی"، لێك نزیك كه‌وتوونه‌وه؛ پێشبینییه‌كان قورس بوونه و داینامیكی سیاسه‌ت خێراتر بووه. ئه‌مه‌ریكا وه‌ك زلهێز و وه‌ك دۆست، مافی خۆیه‌تی بۆچوون و دیدی تایبه‌تی بۆ جۆر و شێوه‌ی حوكمڕانیی هه‌رێم هه‌بێت.
بۆیه دیدگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت به وردییه‌وه سه‌یر بكرێت و وه‌ك قسه‌ی "هاوپه‌یمان"ێك هه‌ژمار بكرێت. له بیرمان نه‌چێت، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوڕێیه‌ك، هێشتا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئامرازه‌كانی هێز و كاریگه‌ری و دروستكردنی ڕووداوی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له‌باری به‌های هاوبه‌ش و ئاراسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی، دۆستێكی باشتر له ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌رێمی كوردستان له گۆڕێ‌دا نییه.
ئه‌گه‌ر ڕاسپارده و بۆچوونه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌وا و به زیانی خه‌ڵكی كوردستان بن، ڕه‌وایه هه‌موو خه‌ڵك و هێز و حزبه‌كان دژی بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێنوێنییه‌كان بۆ بنیاتنانی هێزی نیشتمانیی پیشه‌یی و به‌هێزكردنی هه‌رێم و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و فراوانكردنی ئازادییه‌كان بن، له زیانی خه‌ڵك و هه‌رێمدا نییه وه‌ریبگرین و سوودی لێ ببینین. مادام ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پشتیوانیی له‌م جۆره ده‌به‌خشێت، ده‌توانین هه‌م وڵاتی خۆمانی پێ پێش بخه‌ین و هه‌م پارێزگاری له هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان بكه‌ین. بۆیه له‌بری ڕه‌تكردنه‌وه، با گوێ بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵخه‌ین.