گۆڕانكاری و چاكسازی بابه‌تی سه‌ره‌كیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌م له ناو ڕای گشتیدا خواستی له‌سه‌ره و هه‌م حكوومه‌تیش باسی لێوه ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به ئێسته و ئایندهی دووری كوردستانه‌وه هه‌یه. له‌م وتووێژه گه‌رمه‌دا چه‌ند خاڵێك هه‌ن ده‌بێت له‌به‌رچاویان بگرین:
1- گه‌نده‌ڵی و لێكه‌وته‌كانی كێشه‌ی بنیاتی و پهیكهرین، ڕه‌گوڕیشه‌یان له‌ناو ژیانی مێژوویی كوردستانه‌وه هاتووه، بۆیه هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی پڕۆژه‌یه‌كی كاتی و سه‌رپێیی نییه و پێویستی به كاری به‌رده‌وامه، ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌مان سیمای بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه و كاری هه‌نگاو به هه‌نگاوه، بۆیه ده‌بێت له گوتاری میدیایی و كابینه‌یه‌كی دیاریكراوی حكوومی و چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی گۆڕانكاری هه‌ڵاوێردی بكه‌ین.
٢- یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م باسوخواسه ئه‌وه‌یه چاكسازیی دارایی و ده‌ستكاری مووچه‌ی كردووه‌ته سیمای ئه‌و چاكسازییه، به‌ڵام پرسی گۆڕانكاری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی به پرسی تری وه‌ك سه‌روه‌ریی یاسا و دیموكراسیی ڕاسته‌قینه و دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی باش و بازاڕێكی پێشكه‌وتوو، هه‌یه. هه‌موو ئه‌وانه‌یش پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان به گۆڕانی عه‌قڵی ده‌سته‌بژێری سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی سیاسهتكارانهوه هه‌یه، ده‌نا ئه‌گه‌ر چاكسازییه‌كیش بكرێت خواستی گشتی و پێویستیی ئاینده تێر ناكات.
٣- هه‌رێمی كوردستان له دوای سێ ڕووداوی گرنگی ناوخۆییدا ده‌ژی، یه‌كه‌میان حزبێكی سه‌ره‌كیی كوردستان دوا كۆنگره‌ی كردووه، دووه‌میان ئه‌وه‌یه له سه‌رده‌می دوای ڕیفراندۆم ده‌ژین. سێیه‌میان بۆ یه‌كه‌مجاره مه‌سروور بارزانی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی وه‌رگرتووه.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا یه‌كێتی له دوای كۆنگره‌وه به‌دوای ناسنامه و پێشاندانی پێگه‌ی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، له ڕووداوی دووه‌مدا دوای ڕیفراندۆم، گوشاره ئابووری و سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ملكه‌چكردنی كورد به‌رده‌وامن. له ڕووداوی سێیه‌میشدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت خواستیه‌تی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی بۆ كابینه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌م ڕووداوانه به‌ریه‌ككه‌وتوون و پرۆسه‌كه قورس ده‌كه‌ن.
٤- له‌وانه‌یه پێشمه‌رجی هه‌موو چاكسازییه‌كی سیاسی ئه‌وه بێت ده‌سه‌ڵاتێكی گشتی پێی هه‌ستێت، ئه‌مه‌ش مه‌رجێكی تر به‌دوای خۆیدا دێنێت كه ده‌ستڕۆیشتنی حكوومه‌ته له‌وپه‌ڕ تا ئه‌مپه‌ڕی وڵات. به‌ڵام هه‌رێم ئێسته‌یش گیرۆده‌ی دوو ئیداره‌یی و كه‌رتبوونه.
ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌م لێكترازانه زیاتر بێت و توركیاش له به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه بازاڕ و ئابووری كوردستانی له ده‌ست ده‌ربچێت، بۆیه هه‌میشه كار بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی هه‌یه، ئه‌وه‌ش پرسی جێبه‌جێكردنی چاكسازیی سه‌رانسه‌ری و متمانه‌سازیی حكوومه‌ت قورس ده‌كه‌ن.
لێره‌دا دوو خاڵ گرنگن: یه‌كه‌میان سووربوون له‌سه‌ر به‌هێزكردنی حكوومه‌ت. دووه‌میان ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵوێستی حزبه‌كان، چونكه دواجار چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ناوی و ناوخۆیی كوردستانه.
٥- هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی نایه‌كگرتوویی خۆیدایه، سه‌رده‌می بزربوونی ئه‌و سهرۆكانهیه كه ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانیان به‌سه‌ر بڕیاری جه‌نگ و ئاشتی و ڕێككهوتندا هه‌بوو. ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یشه كه كوردستان هێشتا نه‌چووه‌ته ناو قۆناغی دامه‌زراوه‌كانه‌وه و لایه‌نێكی فراوانی دۆخی سیاسی پێوه‌ندی به بڕیاری چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌یه، ئێسته‌یش كه ئه‌م ناوه‌ندێتییه له بڕیاردانی سه‌رۆكه‌كان له‌ده‌ست چووه، هێزه‌كان كۆ ناكرێنه‌وه. بۆیه ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كان و بڕیاردانی ڕه‌وشتی و نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌شێت هه‌مووان له‌سه‌ر مێزی هاوكاریی چاكسازی كۆ بكاته‌وه به به‌شداری هه‌مووان، چونكه ڕزگاركردنی هه‌رێم په‌یمانێكی گشتی و فره‌لایه‌نی ده‌وێت كه تاكه ڕێگه‌ی مانه‌وه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی درێژمه‌وداش چونكه ئازاره‌كانمان كۆنن.