كه چۆڵكردنی سه‌نگه‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕووی دا، ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیی فراوان ڕووبه‌ڕووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرایه‌وه. ئه‌وكات چونكه ڕووداوه‌كه كتوپڕ بوو، یه‌كێتییه‌كان پاساویان بۆ ئه‌و ھه‌ڵه گه‌وره‌یه نه‌بوو و له ناو خۆیشیاندا ناڕه‌زایی لێ كه‌وته‌وه. به‌ڵام له ڕۆژانی دواتردا ورده ورده باڵی بكه‌ر، پاساوی لاواز لاوازی داتاشی و وای پێشان ده‌دا كه ئه‌و جووڵه‌یه تاكتیكێكی سیاسی و سه‌ربازیی گرنگه و دواتر ده‌ره‌نجامه‌كانی له قازانجی خه‌ڵكی كه‌ركووك و كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆچوونێك له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی نوێی ڕۆژئاوادا ھه‌یه، پێی وایه تاكتیك و جووڵه‌ی سیاسی ھه‌ڵه و ناڕه‌وشتیش بێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا به سوود و قازانج بشكێته‌وه ھه‌ر به باش ھه‌ژمار ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر به سوودی میله‌ت و خاك بشكێته‌وه، ئه‌وه باشییه‌كه‌ی ھه‌ر له‌وپه‌ڕیدایه. ئه‌گه‌ر به‌و ڕوانگه‌یه دوای زیاتر له ھه‌زار ڕۆژ له ڕووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به ھه‌موو پێوه‌رێكی ئاكاری و به‌ھا نیشتمانییه‌كان ناڕه‌وشتی بوو، ڕووداوه‌كه ھه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌شێت بپرسین چ ده‌رنجامێكی باشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه؟.
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئاستی جیۆگرافی و نه‌خشه‌ی ئیداریی عێراق و كوردستان، تا ئه‌مڕۆش كورد له ناوچه داگیركراوه‌كان به‌و ھه‌ڵه‌یه په‌راوێز خراوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به یه‌كێتی درابوون له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك و پۆسته ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره بۆ یه‌كێتی، جێبه‌جێ نه‌كران و یه‌كێتیش له شاره‌كه‌دا كرایه بێگانه و بێده‌سه‌ڵات. ته‌نانه‌ت ھێزی له‌شكری و ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان به ھاوبه‌شیش نه‌گه‌ڕاونه‌وه ئه‌و ناوچانه.
دووه‌م: له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، تا 16ی ئۆكتۆبه‌ر كورد قورساییه‌كی زۆری ھه‌بوو و ده‌یتوانی ڕووداو له عێراقدا دروست بكات. به‌ڵام له‌دوای ئه‌و ڕووداوه كورد بووه ھێزێكی لاواز و له دانوستانه‌كانی به‌غداشدا پێگه‌ی تا ئه‌وپه‌ڕی لاواز كرا. تا ئێسته‌ش به‌غدا به زمانی خۆسه‌پاندن و مه‌رج و مه‌رجكاری له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستاندا قسه ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر فریاگوزاریی ڕۆژئاوا و شتێك نه‌بووایه به ناوی ده‌ستووری عێراقه‌وه كه لانی كه‌م ڕۆڵێكی له پاراستنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كورد ھه‌یه، ئه‌وا 16ی ئۆكتۆبه‌ر به كه‌وتنی ھه‌رێمی كورستان كۆتایی ھاتبوو.
سێیه‌م: له‌ڕووی دیمۆگرافییه‌وه دوای ئه‌و ڕووداوه كورد جارێكی تر كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ر شاڵاوی ته‌عریب و داگیركاری و وه‌ده‌رنانی له ناوچه داگیركراوه‌كانی. ئه‌و ته‌عریبه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و به یاسای كۆنی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی زه‌وی كشتوكاڵی و نیشته‌جێبوونیش كورد زۆری بۆ ھێنراوه. به‌ھۆی لاوازبوونی پێگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان، ھیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌یتوانیوه به‌رگری له‌و شاڵاوه نوێیه‌ی ته‌عریب و ده‌رپه‌ڕاندنی كورد بكات كه مه‌ترسییه‌كی جیاواز و نوێیه بۆ سه‌ر كورد. یه‌كێتیش كه وای پێشان ده‌دا دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ھه‌شتی پێكه‌وه‌ژیانی كورد و عه‌ره‌ب له‌و ناوچانه دروست ده‌بێت، نه‌یتوانیوه به‌رگری له یه‌ك كورد له‌سه‌ر زه‌وی و ماڵی خۆی بكات.
چواره‌م: له‌ڕووی ئابوورییه‌وه كاركردی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له دوو لایه‌نه‌وه بوو، له‌لایه‌ك ھه‌رچی ناوچه‌كانی وزه و نه‌وتی ناوچه داگیركراوه‌كانه خرایه‌وه خزمه‌ت به‌ھێزبوونه‌وه‌ی عێراق و له لایه‌كی تریشه‌وه بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وامی ھه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و لاوازییه‌ی به‌ھۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دروست بوو، ڕووی نه‌دایه، له‌وانه‌بوو به كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتنی فه‌رمی و یاسایی لانی كه‌م درێژه به برسیكردن و بردنی سامانی نه‌وتی خه‌ڵكی كوردستان نه‌درایه. 16ی ئۆكتۆبه‌ر خزمه‌تیی ئابووریی ئێران و چه‌ند گرووپێكی سیاسیی عێراق و باڵی بكه‌ری 16ی ئۆكتۆبه‌ری كردووه نه‌ك زیاتر.
ھیج ته‌مومژێك له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و زیان و گرفته زۆرانه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌وتنه‌وه نییه. ئه‌وه‌ی پێویسته دداننانه به‌وه‌ی باڵی بكه‌ری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ھه‌م ھه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجییان به‌رانبه‌ر كورد كرد و ھه‌م خۆیشیان بوونه قوربانیی به‌ڵێنه ساخته‌كانی نه‌یارانی ھه‌رێم. ده‌نا دوای سێ ساڵ له‌و جووڵه سیاسییه، ده‌بوو تاكه یه‌ك سوودی ئه‌و سه‌نگه‌ر چۆڵكردن و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌كردنه ناكوردانه‌یه ده‌ربكه‌وتایه.