ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان
به‌ئازارترین برینه كه له ئازیزترین كه‌سته‌وه بۆت دێت، چ پیاو بیكات چ ژن خیانه‌ت هه‌ر یه‌ك مانای هه‌یه، ئه‌وه‌ی خیانه‌ت ده‌كات هه‌زار هۆكار بۆ ڕازیكردنی ویژدانی بۆ كاره نائینسانییه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌وه‌شی خیانه‌تی لێ ده‌كرێت سه‌رباری قووڵی برینی هه‌موو جه‌سته‌ی هه‌ست به‌كه‌مییه‌كی زۆر ترسناك ده‌كات! ئه‌و كه‌مییه ته‌نیا ئه‌وانه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن كه تاڵایی خیانه‌ت له قوڕگیاندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه.
خیانه‌ت باس و خواس و به دواداچوونی زۆری له كۆڵه پیسه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك باسی ده‌كات و ده‌یبینێت، خیانه‌ت له ئاو هه‌وا خاك نیشتمان. له‌یه‌كه‌م ورده درۆ به‌ناوی خواوه ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌ریه‌ك له‌م خیانه‌تانه باجێكی خۆی هه‌یه ڕه‌نگه ڕووش بدات كه‌سێك هه‌موو ته‌مه‌نی له خیانه‌ت به‌سه‌ر بردبێت، به‌ڵام بۆ جارێكیش باجی نه‌دابێت! به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیانه ساده‌كه‌ی تاكێك تێك ده‌دات و خه‌ونه په‌مه‌ییه‌كان به‌دڕك ده‌هۆنێته‌وه، خیانه‌تی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیرییه، ئه‌و خیانه‌ته‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی دڵپاكی خیانه‌ت لێكراو گه‌وره‌ی سیقه‌دا ئاو ده‌درێت.
چۆن خیانه‌ت ده‌كرێت و بۆچی ده‌كرێت، كێ و چی هۆكاره؟ ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن زۆرینه‌ی جار نه خیانه‌تكار نه لێكراو وه‌ڵامه‌كان نازانێت، دوای ئاشكرابوون، هۆكاری زۆر ده‌گوترێن قسه‌ی زۆر دێت و ده‌چێت، به‌ڵام هیچی شوێن ناگرێت، چونكه كار له‌كار ترازاوه و ئه‌و ئاوه‌ی ڕژاوه ناگه‌ڕێته‌وه گۆزه‌كه‌ی.
هاوڕێیه‌كمان له‌وه‌ته‌ی ده‌یناسین و به بیرمان دێت كوڕێكی خۆش ده‌وێت، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتنه به‌رده‌رگای هاوسه‌رگیری پێوه‌ندییه‌كه‌یان ژێراوژوور بوو، به‌بێ هۆكار كوڕه‌ی چه‌ند ساڵ خۆشویستراو به‌جێی هێشت، ئێمه‌ش هه‌ریه‌كه‌مان له هه‌وای خۆمانه‌وه شیكردنه‌وه‌یه‌كمان بۆ گۆڕان و وازهێنانی كوڕه‌كه ده‌دۆزییه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س دڵنیا بێت له‌وه‌ی له ڕاسته‌قینه‌یی ئه‌و "شاپیاوه" ی هه‌میشه هاوڕێكه‌مان وێنای ده‌كرد و به‌شانوباڵیدا شه‌و ڕۆژ هه‌ڵی ده‌دا چی ده‌گوزه‌رێت؟
ڕۆژگار هات و چوو هاوڕێی ئازیزیشم هه‌ر شه‌وه دڵی به‌هۆكارێك ده‌هۆنیه‌وه و هه‌ر ڕۆژه و مه‌نزڵی جێی ژوانێكی كۆنیان بوو، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆشه‌ویستی چه‌ند ساڵه‌ی هاته‌وه و بۆ چه‌ند ڕۆژێك دڵی خۆش كرده‌وه و به‌چنینی گوڵ و ڕێحان و پێكه‌وژیان ئاوی ده‌ڵی ده‌دا، ئه‌مه زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو ڕووه شاراوه‌كه ئاشكرابوو بۆ تاهه‌تایه به جۆرێك دڵی شكاند كه هیچ كام له هاوڕێیان نه‌ده‌توانین دڵی ئاو بده‌ین نه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین دووباره بڕوای دروستت ببێته‌وه.
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت نهێنی كه‌سێك هه‌ڵبماڵێت به‌جۆریك ده‌ریده‌خات قاچی له‌سه‌ری جیا نه‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕووی دا له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیه‌مان كه ماوه‌ی زیاتر له 10 سال كورد گوته‌نی (له‌گوێی گادا نوستبوو) به‌ناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه پێی گوت "كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه جگه له‌و خۆشه‌ویستییه‌كی تریشی هه‌یه و ئێسته نازانێت له نێوانیاندا كامیان هه‌ڵبژێرێت، دڵی یه‌كێك و مێشكیشی ئه‌ویتریانی ده‌وێت"!.
من ده‌زانم سه‌خته بڕواكردن به‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه، به‌ڵام سه‌ختر ئه‌وه‌یه تێدا بژیت، لام ڕوونه له هیچ یاسایه‌ك و ده‌قێكی ئاینیدا جێی ئه‌و قێزه‌ونییه نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه دێڕێكه له دوور و درێژترین و بێماناترین ڕۆمانی كه هیج كه‌س تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی نییه و له‌ناو لاقه‌ی كتێب خانه‌كاندا به‌تۆز لێنیشتووی ماوه‌ته‌وه.
من نامه‌وێ بڵێم ته‌نیا پیاو خیانه‌ت ده‌كات، چونكه به‌به‌رچاوی خۆمانه‌وه سه‌دان ژنیشمان بینیوه خیانه‌تی به‌لاوه له ئاو خواردنه‌وه ئاسانتره، ته‌نیا ئه‌وه‌ی جیایان ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له به‌ناو پیاوان ده‌توانن ته‌مه‌نێك له‌نێوان دووكه‌س و زیاتریشدا به‌ش بكه‌ن و هه‌قی هیچ كامیشیان نه‌ده‌ن و ده‌شڵێن پیاوین! به‌ڵام ژن ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ چه‌ندان پیاویشدا بێت دڵی و مێشك و ویستی بۆ یه‌ك كه‌سه و قه‌تیش لێی دوودڵ نابێت.
به‌كورتی و به‌كورتی، خیانه‌ت گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له گۆرانی و فیلم و دراماكاندا نیشان ده‌درێت و له كۆتاییدا كوڕه‌كه په‌شیمان ده‌بێته‌وه و داوای بوورین ده‌كات، ڕاستی ئه‌م قێزه‌ونییه شتێكی تره، ئاخر ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌بێت كه نیشان ده‌درێت ده‌بێت له حاڵه‌تی وه‌ك هاوڕێكه‌ی مندا كوڕه‌كه بۆ كامیان په‌شیمان بێت و داوی لێبوردن له‌كامیان بكات؟
له‌زمانی ئه‌و هاوڕێیه‌مه‌وه ڕاسته‌قینه‌ی ئازاری خیانه‌ت شتێكی تره، شتێكه له هیچ ناچێت هه‌ستی پێ ده‌كریت بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ری ببڕیت، ئازارێكه هه‌موو ده‌رمانی دنیا چاری ناكات، له‌ناخه‌وه به‌جۆرێك ده‌تشكێنێت هه‌رجاره و شه‌ڕ به پارچه‌یه‌كی جه‌سته‌ت ده‌فرۆشیت و خۆت لێ ده‌بێت به دێوه‌زمه و ده‌ڵێیت ده‌بێت من چی بم و چیم كردبێت تا شایه‌نی ئه‌وه بووبم.
ده‌ڵین سه‌رده‌م گۆڕاوه و ئاسانكاری زۆر بوون بۆ ئه‌وه‌ی پیاو ژن بكه‌ونه داوی خیانه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت نه‌ك ڕاست نییه ئه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌یه له سووكایه‌تیكردن به مێژووی مرۆڤ بوون، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خیانه‌ت له خوێنی‌دا هه‌بێت له سه‌ربانی مزگه‌ته‌كانه‌وه چاو بۆ پارچه‌یه‌كی سوور ده‌گێڕێت، به‌ناوی پاككرده‌وه‌ی كه‌نیسه‌وه بۆنی ئه‌و كورسییانه ده‌كات كه ژنان له سه‌ردانیكردنی مه‌ریه‌مدا له‌سه‌ری دانیشتوون.
ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان لێ ده‌كرێت هه‌میشه به‌دوای وه‌ڵامی پرسیارێكدا وێڵن و به‌شێكیان كه زۆر به‌قووڵی ئه‌شقی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان له‌دڵ و ده‌روونیان چه‌قیوه، به‌دوای وه‌ڵامێكه‌وه‌ن كه پاڵنه‌ر بێت بۆ لێخۆشبوو‌ن، هه‌ندێكیش له‌یه‌كه‌م ده‌قه‌ی زانینه‌وه كه‌رامه‌تیان ده‌خه‌نه شوێنی دڵیان و هه‌موو شتێك له پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له پیاوان ئه‌گه‌ر خیانه‌ته‌كه به قووڵی ببینن به‌قوربانی فیشه‌ك چه‌قۆ به‌ندینخانه ته‌ڵاق بێبه‌شكردنیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی زۆرینه له‌سه‌ری هاوڕان و به‌پێی ئه‌و پێشینه زۆرینانه‌ی له خیانه‌تد اهه‌ن، له یه‌كه‌م خیانه‌ت و هه‌ڵه ده‌بوردرێت دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی ته‌واوی دووباره‌كردنه‌وه‌ی وه‌رده‌گیرێت، ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش نه بۆ هه‌موو كه‌س ده‌بێت نه له هه‌موو یه‌كه‌م جارێكیشدا ده‌بێت، ئاخر هه‌ندێك یه‌كه‌م جار هه‌ن بۆ سه‌ده‌یه‌ك بۆگه‌نییه‌كه‌یان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وكاته نه ڕێیه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت نه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ لێبوردن، بۆ نموونه ئه‌و پیاوه‌ی بۆ ساڵانێكی دوور و درێژ له‌نێوان دوواندا سه‌ری لێشێواوه!
كه‌یسه ڕۆژانه‌كانی ناو دادگا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ته‌نانه‌ت له خیانه‌تیشدا قاچی پیاوان درێژتره له ژنان، شه‌ڵته‌ر و به‌ندینخانه و دادگاكان و ته‌نانه‌ت گۆڕستانه‌كانیش، پڕن له‌و ژنانه‌ی ملیان كه‌وتووه‌ته ژێر په‌تی ئاشكرابوونی خیانه‌ت، به‌شێكیان تامردن له ناو چوار دیواری داڵده‌كاندا ده‌مێننه‌وه و به‌شێكی تر به لێسه‌ندنه‌وه‌ی منداڵ و به‌شێك به‌شكاندی ئابڕووی خۆی و خێزان و به‌شێك به كوشتن‌یان .... ده‌ده‌نه‌وه.
جارێك ژنێك كه به‌هۆی ناپاكی هاوسه‌رگیری دوو ساڵ زیاتر بوو له داڵده‌ی ژنان بوو مانه‌وه‌ی و مردنی له‌دوای قه‌ده‌ری خوا به‌ندبوو به ده‌رچوون یان مانه‌وه‌ی له ژاڵده‌كه‌دا، به‌گریانه‌وه پێی گوتم ، ئێمه‌ی ژن هه‌ندێك جار ناچار ده‌بین خیانه‌ت بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بژین یان منداڵه‌كانمان نه‌مرن له برسان، كه ئاشكراش بووین ئاوامان لێ به‌سه‌ر دێت، زۆر به وریایه‌وه گوتی "به‌ڵام بۆ خوێی چێشتیش جارێك پیاوێك له‌به‌ر قێزه‌ونترین خیانه‌تیش موویه‌كیش له جه‌سته‌ی هه‌ڵنه‌وه‌ری"!