له كوردستان و هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، ڕۆژی 21 ئادار/نه‌ورۆز به جه‌ژنی دایك دیاری كراوه، بێگومان هه‌مووان وه‌ك هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه بۆ "باوك و خۆشه‌ویستی و پیاو و هاوڕێ..." زۆر شتی تر دیاری كراون، ده‌ڵێن "ڕۆژێك چییه بۆ ئه‌م زاته گه‌وره‌یه"، من به‌ناوی هه‌موو دایكانه‌وه پێتان ده‌ڵێم ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ به‌دڵی دایكتان بن، ئه‌وا ته‌واوی ساڵه‌كه جه‌ژی ئه‌وانه.
بابه‌ت زۆره لێیه‌وه ڕۆبچیه ناو باسی ئه‌و ئه‌ولادانه‌ی ئێسته كه به‌ته‌واوی یه‌كلا نابێته‌وه بۆیان، ده‌یانه‌وێ له داهاتوودا چۆن دایكێك بن یان چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دایكێكی باش بۆ منداڵه‌كانیان بكه‌ن به هاوژینیان، به‌ڵام با له زه‌قترینیان ده‌ست پێ بكه‌ین كه ئێسته كۆمه‌ڵگه به‌قووڵی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه‌سیش نازانێ ئاقیبه‌تی ئه‌م نه‌گبه‌تییه به‌چی ده‌گات، "سناپ و تیكتۆك و ئینستا..." به‌ڵاكانی كۆمه‌ڵگه.
ره‌سمی دایكیان ده‌گرن و شیعرێكی بۆ ده‌نووسن، یان له حه‌وشه‌وه هاوار ده‌كه‌ن و بانگی ده‌كه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ن به‌قسه‌ی سناپی، یان له ته‌نیشت خۆیان دایده‌نێن و وێنه و ڤیدیۆی له‌گه‌ڵ ده‌گرن، هه‌موویان وه‌ك فریشته ده‌رده‌كه‌ون، جگه له خوا و خۆیان كێ ده‌زانێ له‌ودیو سناپه‌كه چی هه‌یه و چی ڕوو ده‌دات و مامه‌ڵه‌كان چۆن ده‌گۆڕێن؟
كێ بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه "دوعای دوای هه‌موو نوێژێكی دایكی چییه"؟ سناپ یان ڕووسپیی منداڵه‌كه‌ی؟ چه‌پكه گوڵی سروشتی بۆ به‌رێت یان نمره‌ی و بڕوانامه‌ی به‌رز؟ ئابڕووی كچی خه‌ڵك ببا و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكات، یان خوا كچێكی باشی به نسیب بكات؟ خوا كوڕێكی باش بێنێته ڕێی كچه‌كه‌ی یان هه‌ر ڕۆژه و له سناپ كوڕێك بناسێت؟ ئه‌وانه‌ی خوا چانسی ئه‌وه‌ی داونه‌تێ هێشتا دایكیان ببینن له‌سه‌ر به‌رماڵه و ده‌سته‌كانی بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه و دوعایان بۆ ده‌كات، با تێیڕا بمێنن بێ ئه‌وه‌ی گوێیان له دڵی بێت، له ڕووخسار تێده‌گه‌ن، ئه‌وانه‌شی ئه‌و چانسه‌یان نه‌ماوه، دڵنیابن له‌و دنیاش ده‌ست له‌سه‌ر دڵ به‌و دوعایانه‌وه سه‌ری ناوه‌ته‌وه .
كه دایكت له چێشتخانه‌وه له‌ناو گه‌رمه‌ی ئیش یان له‌وپه‌ڕی پشوودانه‌وه بانگتان ده‌كات مه‌هێڵن زمانی بسوێت ئه‌وه‌نده دووباره‌ی ناوه‌كه‌ت بكاته‌وه، ئه‌و ده‌مێكه ناوی ناویت، هه‌ڵمه‌چۆ و هاوار مه‌كه، مه‌ڵی "خه‌ریكی سناپم، له‌گه‌ڵ فرێنده‌كانم به ڤیدیۆ قسه ده‌كه‌م، یان له گرووپ چاتمان، تیكتۆك ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێ ببمه ترێند.... مه‌یڵێ مه‌یڵێ مه‌یڵێ، ئه‌و ده‌سته‌واژه ژه‌هرینانه به‌و زاته پیرۆزانه ئاشنا نین، خۆتان له به‌رچاویان مه‌نوێنن و ئه‌وانه شانازی نین .
هیچ كاتێك كه‌س دژی ئه‌وه نییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنای خۆشه‌ویستیی خۆت بۆ دایكت بكه‌ی، به‌ڵكو ئه‌وه شانازییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر قێزه‌ونه، ئه‌و تراجیدیایه‌یه كه له پشت وێنه و سناپه‌كانه‌وه‌ن، ئه‌ویش چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕشكۆیه، مامه‌ڵه له خیانه‌ت له ڕاستگۆیی له شیرپاكی و حه‌ڵاڵیت، مامه‌ڵه به‌وه‌ی ڕێ نه‌ده‌ی سه‌ری به‌رزی باجی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كت بدا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌كرێن.
به‌رله‌وه‌ی ئه‌و سناپه بكه‌ی كه ده‌ستی دایكتت گرتووه و ماچی ده‌كه‌ی، چاویك به مۆبایله‌كه‌ت و سناپه‌كه‌تدا بخشێنه‌وه و به‌چاوی دایكت ببینه، ئاخۆ ئه‌وه‌ی تێیدا ده‌گوزه‌رێی له‌م دنیای نهێنییه‌تدا، تا چه‌ند بۆ ئه‌و چاوه پاكانه دایكت قبووڵه؟ به‌وردتر نامه‌كانت بخوێنه‌وه بزانه چاوه‌كانت چۆن فرمێسكیان تێدا قه‌تیس ده‌مێنێت، جوانتر له وێنه‌كانت ورد به‌ره‌وه، ده‌بینی دایكانه چه‌ند به‌سه‌ختی ده‌شكێی، چه‌ند به‌قووڵی بریندار ده‌بی، ئه‌وكات پێش ڕوانینت، ببێته‌وه به‌دیده‌ی خۆت، ده‌بینی خۆشویستنی دایك پاكی و ڕاستگۆییه، نه‌ك سناپ و درۆ ڕیزكراوه‌كانی دنیای خۆده‌رخستن.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی دایكتان خۆش ده‌وێت، پێش هه‌موو شتێك مۆبایله‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه، به‌ڵێ پاكی بكه‌نه‌وه له پێوه‌ندی ناته‌ندروست، له گرووپی بێ‌مانا، له په‌یجی پڕ درۆ له وێنه به‌جلی خه‌و و نیمچه‌ڕووت و ڕووت.... خاڵی بكه‌ن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ناتانه‌وێ ڕۆژێك له مۆبایلی كچه‌كانتاندا بیبینن.هه‌موو ئه‌و پێوه‌ندییانه واز لێ بێنن كه مێشكتان پووچ و لێ و سمت و سنگتان پێی گه‌وره ده‌كات، واز بێنن دایكتان شایانی ئه‌وه نییه كچه‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی له‌و هه‌موو شه‌رمه‌زارییه‌دا ببینێت، خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ئه‌وه نییه گوڵی بۆ ببه‌ی و له سناپ پۆستی بكه‌ی، خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه سه‌ری به‌رزتر بكه‌ی.
هه‌ر ئه‌وه‌ی به مۆبایل ده‌كرێت، هه‌زار خێزانی سه‌راوژوور كرد، باسوخواسی هه‌زاران دایكی به‌شه‌ره‌فی خسته سه‌رزمانی هه‌زاران ناشه‌ریف، تۆ ئه‌گه‌ر پیاوی و بانگه‌شه‌ی مه‌ردبوونت ده‌كه‌ی، دایكت نایه‌وێ جه‌ژنی دایكانی لێ پیرۆز بكه‌ی، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ مه‌رد بی و شیری پاكی حه‌ڵاڵ بكه‌ی، نه‌ك حه‌یای ده‌یان كچی پێوه ببه‌ی، ئه‌گه‌ر كچی و ده‌ته‌وێ له دایكت بچی، زۆری ناوێ كراسه‌كه‌ی دایكت له‌به‌ر بكه و له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی نوێژ بكه و له سوژده‌دا بڵێ پاكی ڕاستگۆی میهره‌بانی.
سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له به‌رده‌م گه‌وره‌یی هه‌موو دایكان داده‌نه‌وێنم و له‌ناخی گڕ گرتووم بۆ دووری دایكم پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه‌یان لێ ده‌كه‌م و ده‌سته‌كانیان ماچ ده‌كه‌م، له خوای مه‌زن داواكارم ڕۆحی دایكی من و هه‌موو دایكانی ڕۆحڕه‌وان ئارام بكات.