رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له دوای ١٢٣ ساڵ له رۆچوون به‌ناو گشت ته‌نگژه‌كاندا، ئێسته ده‌یه‌وێ خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ دنیای میدیای نوێ. به‌جۆرێك پێی وایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی میدیا نه‌ڕوات، ئه‌وا له جووڵه ده‌كه‌وێت.
له دنیای میدیادا هه‌موو شت په‌خش و بڵاو ناكرێته‌وه و ده‌رخواردی وه‌رگر بدرێت، به‌ڵكو جۆرێك له فلته‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا كاردانه‌وه‌كان له‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه چییه؟ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر وه‌رگر چی ده‌بێت؟ بپرسه له خۆت، ئایا میدیا له كوردستان ره‌چاوی بچووكترین بنه‌ما ده‌كات؟
له هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئازادیی هه‌یه بۆ كاری رۆژنامه‌وانی، به‌ڵام رۆژنامه‌وانی كوردستان پێی وایه "خوا”یه، ده‌بێ هه‌رچی ویستی بیكات و مێشكی چی قبووڵ كرد، ئه‌وه بڵاو بكاته‌وه، ئیتر گرنگ نییه چی به‌دواوه دێت.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی میدیا ئه‌وه‌یه رۆشنبیری، په‌روه‌رده‌یی، كولتووری و ...هتد بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام ببینه به‌هۆی رووماڵی میدیاكانی كوردستان بۆ كوشتن، خۆكوژی، رووداوه‌كانی هاتوچۆ، به‌تایبه‌ت ژنكوژی، تا دێت ژنكوژی زیاد ده‌كات و كولتووره‌كه ده‌بێت به به‌شێكی تاكی كورد.
بۆچی كه‌ناڵێكی وه‌ك بی بی سی به‌هۆی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كه‌وه، ده‌توانێ كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر به‌ریتانییه‌كان دروست بكات له‌وه‌ی خه‌ڵك حه‌ز به نان بكات و بیخوات، له‌كاتێكدا نرخی نان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان به‌رز كرابووه‌وه. بی بی سی توانی وا له خه‌ڵك بكات حه‌ز به‌نان بكه‌ن و رێگریش له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بكات. هه‌روه‌ها كه‌ناڵی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بكاته‌وه، ساڵانه به هه‌زاران كه‌س سوودی لێ ببینن. یه‌كێكی تر له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌وه بوو له ١٠ساڵ به‌ستنی پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێل، بكاته كولتووری به‌ریتانییه‌كان.
به‌ڵام میدیا له كوردستان كامه كولتوور، په‌روه‌رده و رۆشنبیری .. هتد، چه‌سپاندووه له‌ناو هه‌ناوی تاكی كوردستان؟! هیچ كام له‌مانه، چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه ڤیوو له سه‌رووی هه‌موو شتێكه، به‌جۆرێك كه‌ناڵه گه‌وره‌كان هاوشێوه‌ی په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا، هه‌موو شتێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان وایه سۆشیال میدیا جێیان پێ له‌ق ده‌كات!
جا سه‌یر له‌وه‌دایه فۆكس نیوز، بی بی سی، ئێن بی سی، فرانس پرێس و دی ده‌بڵیو.. هتد، هه‌موو شت په‌خش و بڵاو ناكه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر له ده‌ست نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له تۆپی كه‌ناڵه‌كانی كوردستانن، زیڕه‌یان كردووه له ڤیووی په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا.
لەکاتێکدا کەناڵ سیاسەت و پلانی خۆی پیَڕەو دەکات، بەڵام پەیجەکان کورت مەودان و نامێنن، پابەندی هیچ نیین.