بڕیاره رۆژی پێنجشه‌م ١٣ی تشرینی یه‌كه‌م، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه بچێ كه ٣٣ كاندید هه‌ن، چوار له كاندیده‌كان دیارن و دوو له كاندیده‌كانیش كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د/پارتی/ و به‌رهه‌م ساڵح/یه‌كێتی/ دوو ركابه‌ری به‌هێزن، له‌گه‌ڵ دادوه‌ر رزگار ئه‌مین و د. له‌تیف ره‌شید.
سیناریۆكان
تا ئێسته سیناریۆی به‌هێز ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا به كاندیدی خۆیان ده‌چنه پێشبڕكێكه، به‌ڵام كه‌سیان ده‌نگی پێویست ناهێنن كه ٢٢٠ ده‌نگه.
ئه‌ویش به‌پێی ماده‌ی ٧٠ له ده‌ستووری عێراق، له بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ناو كاندیدان سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان.
سیناریۆكی تر ئه‌وه‌یه له خولی دووه‌م ده‌نگدان كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر كه‌سێكی هاوبه‌ش له‌و چوار كه‌سه‌ی پاڵێوراون رێكده‌كه‌ون، به‌هێزترین كاندیدیش تا ئێسته (د.له‌تیف ره‌شید)ـه، ده‌بێته (كاندیدی هاوبه‌ش) پاشان به زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌میش به‌پێی ماده‌ی ٧٠/ دووه‌م هاتووه؛ ئه‌گه‌ر هیچ پاڵێوراوێك ده‌نگی زۆرینه‌ی نه‌هێنا، دوو له‌و پاڵێوراوه‌ی زۆرترین ده‌نگیان هێناوه له ده‌نگدانی دووه‌مدا كامه‌یان زۆرترین ده‌نگی هێنا، ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار.
سیناریۆی پێدانی هه‌موو پۆسته حكوومییه‌كان كه چوار وه‌زاره‌ت پشكی كورده بدرێته پارتی، به‌رانبه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و كاته روو ده‌دات كه ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هیچی سه‌ر نه‌گرێت، بۆیه به‌پێی زانیارییه‌كان سیناریۆیه‌كی لاوازه.
له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی هیچ یه‌ك له‌و سیناریۆیانه، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ده‌نگ به‌و كاندیده ده‌دات كه یه‌كێتیی نیشتمانی دیاری ده‌كات.
زانیاری
كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژ پێشتری سه‌رۆك بارزانی و شاندی سوننه و شیعه‌كان، به‌ڕێككه‌وتن كۆتایی هاتووه كه ده‌بێ كاندیدی هاوبه‌ش بچێته سه‌ر كورسیی سه‌رۆك كۆمار، سوننه و شیعه به‌م خاڵه رازی بوون و به‌ڵێنیان داوه.
له دوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی بارزانی و تاڵه‌بانی، ئه‌وه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه كه یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت.
سه‌در
دیار نییه كه دوێنێ شاندی شیعه‌كان بۆ حه‌نانه چوون یان نا، به‌ڵام به‌پێی سه‌ركرده و نزیكه‌كان له موقته‌دا سه‌در، رۆژی پێنجشه‌م كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ناكرێت، به‌ڵام تا ئێسته نه موقته‌دا سه‌در و نه وه‌زیره‌كه‌ی خۆی، هیچ په‌یامێكیان نه‌بووه.
په‌رله‌مانتاران
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له ٢٠١٨ لایه‌نه سوننه و شیعه‌كان، په‌رله‌مانتارانی خۆیان له دوا سه‌عاته‌كانی پێش كۆبوونه‌وه ئازاد كرد ده‌نگ به‌كێ بده‌ن، به‌ڵام یه‌ك په‌رله‌مانتاری حزبه‌كان به‌بێ بڕیاری سه‌رۆكه‌كانیان، بۆیان نییه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن، جگه له سه‌ربه‌خۆكان.
كۆتایی
له عێراقدا هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری گۆڕانییان له چركه‌یه‌كدا هه‌یه، ره‌نگه رۆژی پێنجشه‌م كۆبوونه‌وه‌كه دووباره دوا بخرێته‌وه، چونكه دوو جاری تریش رۆژی كۆبوونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاری كراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه.