دوای حه‌وت مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته‌كان ده‌ست پێ كراونه‌ته‌وه، دووباره گه‌ڕامه‌وه ھیندستان. ئێسته ژیانی پێش كۆرۆنا و پاش كۆرۆنا جیاوازی زۆریان ھه‌یه.
ره‌وشی ئابووری زۆر له‌ھی كوردستان خراپتره.
ژماره‌ی تووشبووان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتووان ھێشتا كه‌مه.
كۆرۆناكه‌ی ھیندستان به قه‌د ئه‌وه‌ی كوردستان كوژه‌ك نییه و سه‌لامه‌تتره.
گه‌نج و پیره‌كان تووشی ده‌بن و به ئاسانی چاك ده‌بنه‌وه.
له پزیشكێكم پرسی بۆچی كۆرۆنا كه‌ی كوردستان و ئه‌وه‌نده جیاوازن؟
له وه‌ڵامدا پێی گوتم جۆر و كوالێتی خواردن و سیستمی به‌رگریی له‌ش له‌و بابه‌ته رۆڵ ده‌بینێت، ھیندییه‌كان زیاتر گرنگی به خواردنی سه‌وزه‌وات و به‌ھارات و سیر و بیبه‌ر ده‌ده‌ن، له به‌رانبه‌ردا كورده‌كان چه‌وری و شه‌كر و كاربۆھیترات زیاتر ده‌خۆن، بۆیه ھیندییه‌كان زووتر به‌سه‌ر كۆرۆنا زاڵ ده‌بن.
سیستمی ته‌ندروستیش رۆڵ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌بینێت، له كوردستان به‌و سیستمه خراپه‌ی ته‌ندروستی، ئینجا بازرگانی به نه‌خۆش و تووشبووی كۆرۆنا ده‌كرێت، به‌ڵام له ھیندستان به پێچه‌وانه‌وه، نه‌خۆشخانه و كۆمپانیاكان ھه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك به كه‌مترین داھات پێشكه‌ش به خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن.
شه‌قامه‌كانی دێلهی به به‌راورد له‌گه‌ڵ جاران چۆڵتره، جووڵه‌ی بازرگانی و ھاتنی گه‌شتیاران كه‌متره. كڕین و فرۆشتن له ئاستێكی زۆر نزمدایه. له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێسته پێوه‌ندییه‌كانی ھیند له‌گه‌ڵ چین زۆر خراپه. وڵاته زلھێزه‌كانی دنیا وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و ململانێیه پشتگیریی ھیند ده‌كه‌ن، چونكه باش له‌وه تێگه‌یشتوون شه‌ڕی چین به‌بێ ھیند به ته‌نیا به ئه‌وان ناكرێت، بۆیه ھه‌میشه ھیند وه‌ك ھه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چین به‌كار دێنن. چونكه ھیند خاوه‌نی وزه‌ی ئه‌تۆمییه و دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیایه له دوای چین.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شوێن و ھه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی له چین نزیكه و ده‌توانرێ زۆر به ئاسانی ھێز بجووڵێنێت بۆ سه‌ر چین و سنووره‌كانی خۆی به‌كار بێنێت و ده‌رگا به‌ره‌و رووی ھێزه‌كانی تر بكاته‌وه. دیسان ھیند ئێسته له‌رووی بازرگانیی ده‌ره‌كی و به‌رھه‌مھێنان و پیشه‌سازی ركابه‌ری چین ده‌كات. وا چاوه‌ره‌وان ده‌كرێت پێشھات و بابه‌تی زیاتر روو بده‌ن له سه‌رده‌می كۆرۆنادا.