ئیبراهیم شێخ محه‌مه‌د
ئاڕاسته‌ی په‌رتبوون و دابه‌شبوون، دابڕانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌هه‌موو لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه، زیانی گه‌وره‌ی به ئاستی پێكهینانی ده‌وڵه‌ت داوه، بۆیه حه‌قه لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌رچی زووه بێده‌نگی بشكێنن و بیسه‌لمێنن هه‌ڵگری گوتاری نه‌ته‌وه‌خوازین و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تین، چونكه شه‌قامی كوردی به‌جۆرێك په‌رت و بڵاو بووه، ڕیفراندۆمه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی میله‌تیش نه‌یتوانی ببێته كۆكه‌ره‌وه‌ی ده‌نگه جیاواز و هێزه ناكۆكه‌كان، هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی دۆخه‌كه به‌جۆرێك وێنا ده‌كه‌ن خۆیان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان خوێندنه‌وه بۆ ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن به جۆرێك ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له ئامانجه‌وه بۆ ئامراز وێنا ده‌كه‌ن. پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه بۆچی ڕیفراندۆم له نێوان دوو پارادۆكسی دژبه‌ردا چه‌قی به‌ستووه و قۆناغی جیاخوازی و سه‌ربه‌خۆبوون تێپه‌ڕ ناكات؟
لێره‌دا ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین له نێوان ئه‌و دوو پاڕادۆكسه‌ی ململانێ له‌سه‌ر ده‌نگی (نه‌خێر و به‌ڵێ) ده‌كه‌ن، چونكه به‌ڕوونی دیاره به‌شێك له ده‌نگه نه‌شازه‌كان كاری رژد بۆ ڕێگریكردن له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، له ڕاستیدا هه‌ندێ بۆچوونی دژه ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به پرسی كورده‌وه هه‌یه شتێكی ئاسایییه. به مانایه‌كی تر، ئاسایی‌ترین پرۆسه‌یه له سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو له ئاست ده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت قورسه ئه‌و جیابوو‌نه‌وه‌یه قبووڵ بكه‌ن، چونكه به‌شێك له وڵاته‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه ئه‌و ده‌نگه نه‌شازه‌یه كه دژایه‌تی ڕیفراندۆم ده‌كات وه‌ك بڵێی ئاگای له مێژووی میله‌ته‌كه‌ی نییه كه چه‌ندان نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی به‌سه‌ردا هاتووه.
مێژوو ده‌ڵێ سه‌دانی وه‌ك (شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی) 1599 یان (ئه‌حمه‌دی خانی) 1650، ویستوویانه ئه‌م خه‌ونه‌ی كورد وه‌ك خۆی گوزارشت لێ بكه‌ن، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وكات نه‌یاری ده‌ره‌كی ڕێگر بوون له به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه، به‌ڵام ئێسته هه‌ندێ ده‌نگی نه‌شاز بێ هیچ جۆره شه‌رمێك له ناو‌خۆی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له مه‌ودایه‌كی ته‌سك و مه‌رامی حزبی بێته ده‌ره‌وه، فه‌رموون به‌ره‌ی دژه ڕیفراندۆم وه‌رن كار بكه‌ن و خۆتان بكه‌نه خاوه‌نی با نه‌چنه چوارچێوه‌ی ته‌خوینی مێژووه‌وه، له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی كه‌سی پرۆسه‌كه بۆ میله‌ت وێنا مه‌كه‌ن، ڕیفراندۆم كرده‌ی به‌شداری به‌كۆمه‌ڵه، بۆیه به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌موو لایه‌ك و ده‌بێت به عه‌قڵ و لۆجیك بۆ داهاتوو بڕوانین.
ئه‌مڕۆ كورد له به‌رده‌م قۆناغێكی مێژوویی چاره‌نووسسازدایه، هه‌ر ئه‌نجامێكی نه‌رێنیی ڕیفراندۆم ماڵوێرانییه‌كی گه‌وره به‌دوای خۆیدا دێنێت كه ڕه‌نگه كاریگه‌ریی بۆ چه‌ندان ده‌یه بمێنێته‌وه و ده‌نگه نه‌شازه‌كان به‌رپرسیار و تاوانباری یه‌كه‌م بن، له كۆی ئه‌م بابه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه ده‌ست ده‌كه‌وێت كه سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه و تێبینی جیاواز له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم، پێویسته هه‌موو ئه‌و ڕاستییه بزانین كه نابێت گره‌و له‌سه‌ر شكستی ئه‌م پرۆسه‌یه بكرێت، پرۆسه‌كه ده‌رفه‌تێك نییه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سیاسی، ده‌بێت هه‌موو نه‌یار و ده‌نگه نه‌شازه‌كان چیتر سه‌نگه‌ر له‌م پرۆسه‌یه نه‌گرن، چونكه هه‌ر ئه‌نجامێكی نه‌رێنی پرۆسه‌كه له‌ناوچوونی ئامانجی میله‌تێكه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماڵئاواییكردنه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆیه دژایه‌تیكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، ئه‌وه‌ی كار بكات بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی، با خۆی بۆ زبڵدانی مێژوو ئاماده بكات، ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه‌ی ئێسته هه‌ست به‌و هه‌ڵه نیشتمانییه ناكه‌ن، به‌ڵام له داهاتوودا هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن و مێژوو دادگایی‌یان ده‌كات، بۆیه گرنگه نه‌یارانی ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌ئاگا بێنه‌وه و به‌هه‌موو مانایه‌ك كار بكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی، نابێت. بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی هه‌ر گه‌لێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێده‌كۆشێ، ئێمه هاتووه‌ته به‌رده‌ستمان ناكرێ بڵێی نامانه‌وێ، ئه‌ی چیمان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئامانج نییه، بۆ هه‌موومان نه‌بووین به جاش و سه‌رشۆڕی سه‌دام بووینایه؟