ئیبراهیم لۆته‌ری
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ستكه‌وتی چنینه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بوو، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكێكی تراجیدی و ئاڵۆز بوو كه ڕێكخستنه‌وه‌ی سنوور و سیسته‌می نوێ بوو بۆ به‌شێك له جیۆگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كوردیش خرایه چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوور و سیسته‌مه حوكمڕانیه، عێراق وڵاتێكه له ڕۆژی دروستبوونیه‌وه ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، زۆر جار ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی كوده‌تای سه‌ربازییه‌وه فه‌راهه‌م بووه، عه‌قڵییه‌تێكی حوكمڕانی دواكه‌وتوو به به‌رگێكی دیموكراسی پێشكه‌وتووخواز حوكمڕانی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه، ئه‌م جۆره‌ش له حوكمڕانی دیكتاتۆریی به‌رهه‌م هێناوه. لێره‌دا ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق فاكته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه، كه‌واته پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێگرییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور چین له عێراقدا؟
جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور خاڵی وه‌رچه‌رخانی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش
له ڕاستیدا ده‌ستوور دایكی یاساكانه و هه‌موو یاساكان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، ڕێكخه‌ری ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازیشه، جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور له هه‌ر وڵاتێكدا، وه‌ك كه‌شتیی بێ كاپتن وایه و وڵات به‌ره‌و دیكتاتۆریی و له‌ناوچوون ده‌بات. له دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان، له هه‌موو كات زیاتر گرنگیی پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور دووپات ده‌كرێته‌وه، شانبه‌شانی چه‌ك و جه‌نگ، وشه‌ی ده‌ستوور جێی گرتووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێسته له عێراق ده‌گوزه‌رێت، ته‌نگژه و ئاڵۆزییه له قۆناغێكه‌وه بۆ دۆخێكی سه‌ختتر.
له ساڵی (2005) كاتێك ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نووسرایه‌وه، هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له‌ڕێی ده‌نگدانه‌وه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نیشان دا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی 12 ساڵ، ژماره‌یه‌كی زۆر له بڕگه و ماده‌كانی فه‌رامۆش كراون و ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زن و نه‌چوونه‌ته بواری كرده‌نییه‌وه، له بارودۆخه ئاڵۆزه‌كه‌ی عێراقدا كه وێنه‌یه‌كی ڕوونت ده‌ست ناكه‌وێت له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ده‌ستوور مه‌رجه‌عی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی عێراقه و خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه و تاكه گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامییه بۆ وڵات.
له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چیمان له عێراق ده‌وێت:
حكوومه‌تی سه‌نتڕاڵ به‌رده‌وام دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ده‌ستوور له ته‌واوی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ی كوردستانیش داوای ده‌كات جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره، چونكه ته‌نیا ڕێیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌بێت كورد ناوماڵی خۆی ڕێك بخاته‌وه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا داواكارییه‌كانی بخاته ڕوو له به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ند كه خۆی له‌و خاڵانه‌دا ده‌بینێته‌وه:
1-جێبه‌جێكردنی ماف و ئیمتیازاتی پێشمه‌رگه له‌ڕووی لۆجستی و پڕچه‌ككردن و مووچه‌كانیانه‌وه، ئه‌و ماده ده‌ستوورییه تا ئێسته‌ش جێبه‌جێ نه‌كراوه.
2-جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌پێی ئه‌و ڕێكارانه‌ی ده‌ستوور دایناوه.
3- یاسای نه‌وت و غاز و ئیداره‌دانی مه‌له‌فی وزه به‌پێی ماده‌كانی (110-111-114) تا ئێسته ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
4-تێكچوونی سازانی نیشتمانی وه‌ك له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێ كراوه، له به‌رانبه‌ردا پره‌نسیپی كه‌مینه و زۆرینه زاڵه، چونكه حكوومه‌تی ناوه‌ند ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی دانه‌مه‌زراند وه‌ك له ماده‌ی (64) ئاماژه‌ی پێ كراوه بۆ مافی هه‌رێمه‌كان.
5-داڕشتنه‌وه‌ی سوپای عێراق له هه‌موو پێكهاته‌كان، ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه زۆرینه‌ی زۆری شیعه و كه‌مینه‌یه‌كی كه‌می سوننه و ڕێژه‌ی كوردیش 1%ـه، ده‌بێت 20% كورد بێت وه‌ك له ماده‌ی (9)ی ده‌ستووردا هاتووه.
ڕێگرییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور
ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته سه‌یركردن، ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نه‌كان پابه‌ندی بن، ئه‌و ته‌فسیر و ته‌ئویله‌ی بۆ ده‌ستوور ده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌رێم و ناوه‌ند، هه‌ریه‌كه و به پێشێلكردن یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی گشتی كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌ستوور له بڕگه و ماده‌كانیدا نییه، به‌ڵكو له جێبه‌جێكردنیه‌تی. ئه‌و گرێ ده‌روونییه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌تی، هۆی سه‌ره‌كیی وه‌لانانی ده‌ستووره. عێراق كه‌وتووه‌ته ناو كولتوورێكی فاشیزمی جێماو كه له كۆتای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه هه‌ڵقووڵاوه، كاتێك زلهێزه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ڕێكخسته‌وه، وڵاتێكی ناته‌واو له دایك بوو و گه‌لانی ئه‌و خاكه باجی ئه‌و پزیشكانه ده‌ده‌ن كه یه‌ك سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریی له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌كه‌ی عێراقیان ئه‌نجام داوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له ساڵی 1952 له دایك بووه، ئێسته ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه‌تی سێ ده‌یه پێش ئه‌و عێراق له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یبووه، عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی له عێراق عه‌قڵییه‌تێكی دۆگما و دواكه‌وتووه، ده‌ستوور وه‌ك ئامرازێك به‌كار دێنێت بۆ گه‌یشتن به ئامانج، نه‌ك وه‌ك مه‌رجه‌عی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. عه‌بادی خۆیشی كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌و كولتووره جێماو و سه‌پێنراوه. سه‌ره‌ڕای ڕێگرییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌وڵێكیش هه‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره هه‌میشه‌یییه‌ی كه له (144) ماده پێك دێت و له 30ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2005 له‌لایه‌ن ملیۆنان هاووڵاتیی عێراقی ده‌نگیان بۆ داوه. بۆیه ئێسته ده‌ستوور خۆی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر عه‌بادی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات، ئه‌وا زیانمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كه‌ی و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا.
ده‌رئه‌نجام:
كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ڕه‌گوڕیشه و باكگراوندێكی مێژوویی قووڵی هه‌یه، ده‌بێت كورد ناوماڵی خۆی ڕێك بخاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی (پێكه‌وه‌یی) سه‌قفی داواكارییه‌كانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بخاته ڕوو، گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق وه‌ك فاكته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ردوولا، دووركه‌وتنه‌وه له په‌نابردن بۆ هێز و گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستان و گفتوگۆ هه‌وێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدایه.