سیروان حه‌مه‌شه‌ریف
تۆماس ئهكوینى به‌ر له حه‌وت سه‌ده گوتوویه‌تى: ئه‌گه‌ر كه‌شتیوانێك ترسی ژێرئاوكه‌وتنی هه‌بێت، ئه‌وا باشترین جێ به‌نده‌ره بۆى نه‌ك قووڵایی ده‌ریا. كه‌واته هیچ یه‌ك له كه‌شتییه‌كان گره‌نتى ده‌ربازبوونیان نییه و به جۆرێك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى خنكاندان, به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كه‌شتییه‌كان بۆچى ده‌ڕۆنه ناوه‌ڕاستى ده‌ریا و زه‌ریاكان و خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسیی مان و نه‌مان؟
وه‌ك چۆن كه‌شتییه‌كان جیاوازن و به‌شێك بۆ گه‌شت و كه‌یف و سه‌فا, هه‌ندێك بۆ بازرگانى هاورده و هه‌نارده و هه‌ندێكیش بۆ ڕاوه ماسی ده‌چن، ئاوا سه‌رنشینه‌كانیش جیاوازن و هه‌ندێك بۆ كات به‌سه‌ربردن و سه‌یران, هه‌ندێكیش بۆ بازرگانى و به‌شێكیش كرێكارى كه‌شتییه‌كانن, وه‌ك چۆن له كۆندا له كۆگه‌ى خه‌ڵووزی كه‌شتییه‌كه‌وه نان و ڕۆزى منداڵه‌كانى په‌یدا ده‌كرد، ئێسته‌یش هه‌مان شێوازه و ته‌نیا ئامرازى كاركردن و بهردهستهكهى گۆڕاوه، ئه‌گه‌ر نا هه‌مان پیشه‌ى هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌درێژایی مێژوو نه‌ته‌وه‌كانى تری سه‌رزه‌وى گه‌شت و گه‌ڕانیان بۆ خۆشی و بازرگانى و كات به‌سه‌ربردن بووبێت، ئه‌وا له‌وه‌ته‌ى كورد هه‌یه گه‌شت و گه‌ڕانى نه‌كردووه، به‌ڵكو له هه‌وڵى بژێوى و دابینكردنى ژیانیدا بووه, ئاخر پێویسته سه‌ره‌تا مه‌ترسی له‌ناوچوونت نه‌مێنێ و ژیانت دابین بێت، ئینجا به شوێن خۆشییه‌كانى ژیانه‌وه بیت, واته سه‌ره‌تا پێویستییه‌كان دواتر جوانكاریی.
له‌وه‌ته‌ى عێراق ده‌وڵه‌ته و كوردستانى به زۆر پێوه لكێنراوه، مایه‌ى ئارامى و ئاسایش نه‌بووه بۆ دانیشتووانه‌كه‌ى و كوردیش هه‌میشه شه‌ڕى مانه‌وه‌ى ناسنامه‌ى كردووه و خه‌باتى بۆ ژیان و پێویستییه‌كانى بووه، نه‌ك بۆ سه‌یران و جوانكاریی. له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس و هاوكارى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى، دیسان به لاپه‌ڕه‌یه‌كى سپییه‌وه هاوكارى شیعه و سوننه‌ى كرد, به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رى هه‌ڵدا دیسان سه‌رنشینانى كه‌شتییه‌كه‌ى عێراق ئاماده‌ییان تێدا نه‌بوو كوردیش وه‌ك ئه‌وان ژیان بكات و مووچه و بودجه‌یان لێ بڕى.
لێره‌دا پێویست بوو یان دیسان سهركزى و كرێكاریى كه‌شتییه‌كه په‌سه‌ند بكات، یاخۆ ده‌رچه و ده‌روازه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه و كهشتیى خۆی هه‌ڵداته ناو ده‌ریای قووڵی سیاسه‌ته‌وه, بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران توانى خراپیى پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره باش بكات و وه‌ك ده‌روازه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ژێرزه‌وى به‌كاری بهێنێت.
مه‌به‌ستم نییه په‌رده‌پۆشی خراپ به‌كارهێنانى سامانى وڵات بكه‌م و ڕووى ناشیرینى خه‌ڵكانێك جوان بكه‌م كه به چه‌ندانى وه‌ك ئێمه ناتوانن بێنه‌وه مایه‌ى خۆیان, به‌ڵكو ده‌مه‌وێ بیرتان بخه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێى ڕاگه‌یاندنى ئابوورى سهربهخۆیشهوه نه‌بووایه، وڵاتێكى خاوه‌ن دادگه‌رى و پاك و بێگه‌رد ڕه‌فتارى پێوه نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو عێراق ده‌یفرۆشت كه له ڕیزى وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانه.
ئێسته ده‌بێ له خۆمان بپرسین: گه‌لۆ, كه‌شتی خۆمان له كه‌ناراوه‌كانى وڵاتێكى داڕماو و داڕووخاوى پڕ له كێشه و خێڵه‌كیدا بوه‌ستێنین، یاخۆ پشتیوانى كهشتیوانهكانى خۆمان بكه‌ین بۆ شهقكردنى دڵى ده‌ریا و زه‌ریاكان و كڕیارى نه‌وت و سامانه‌كانی ژێرزه‌ویی خۆمان بدۆزینه‌وه؟