سیروان حه‌مه‌شه‌ریف
باوه‌ڕم به‌و گوته‌ی شه‌ریعه‌تی هه‌یه: "هیچ فاجعه‌ای از نیمه روشنفكری شومتر نیست" علی شریعتی، اپار گونه گون چ یه‌ك ل١٣٦. هیچ كاره‌ساتێك له نیوه ڕۆشنبیری خراپتر نییه. له‌م ژیانه جه‌نجاڵ و پڕكێشه‌دا نیوه ڕۆشنبیر كاره‌ساتی گه‌وره ده‌ئافرێنێ، چونكه ته‌نیا به ده‌ردی خۆیه‌وه دانانیشێ، به‌ڵكو دێت ده‌رمانی خه‌ڵك ده‌كات، به‌ڵام خۆی پێویستی به چاره‌سه‌رییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌كلیفی نابینا وه‌ك كاری چاوساغ ڕوونه، ئه‌ویان به‌رپێی خۆی نابینێ ته‌نیا دارعه‌سایه‌كی پێیه بۆ نزیكی خۆی و نازانێ له دووره‌وه چی به ئاراسته‌ی دێت، ئه‌میش نزیك و دووری لێ دیاره و گه‌وره‌ی ده‌كات و ده‌چێ ده‌ستی بابای نابینا ده‌گرێ له شه‌قام ده‌یپه‌ڕێنێته‌وه، واته ته‌واوكه‌ری یه‌كن و پێكه‌وه جوانن. موسیبه‌تی گه‌وره ئه‌وه‌یه كاكه‌ی چاوساغ مروژبێ /ئه‌و كه‌سه‌ی له سێبه‌ردا كێشه‌ی نییه و له‌به‌ر تیشكی ڕۆژ چاوی هه‌ڵنایه‌ت/ چونكه خۆی و نابینایش ده‌كات به‌ژێر ئۆتۆمبێلی شه‌قامه‌كانه‌وه. بۆ ئه‌مه‌یه یاسا بنه‌مای گوێ پێنه‌دان و كه‌موكورتی و زیاده‌ڕۆیی داناوه، كه‌سێ به‌كاری خۆی هه‌ڵنه‌ستێ، ده‌بێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و ئه‌وه‌ش زیاده‌ڕۆیی ده‌كات به هه‌مان شێوه‌یه.
كاری ڕۆشنبیر چاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه و هاوشانی سیاسییه‌كان ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌ر سیاسی سه‌رنجیان له‌سه‌ر ده‌ست و قاچی خه‌ڵك بێ و بزانن چی ده‌كه‌ن، ئه‌وا ڕۆشنبیر سه‌رنجیان له‌سه‌ر مێشكیانه و ده‌یانه‌وێ بزانن بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه.
له دوای دیاریكردنی ٢٥/٩/٢٠١٧ بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم، وه‌ك سروشتی هه‌میشه‌یی كورد له مێژوودا به‌شێك كه‌وتنه به‌ره‌ی دژایه‌تییه‌وه و مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێ باشتره! ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌خوێنده‌وار بن و شه‌قامه‌كه نه‌بینن، ئه‌وا كاری خوێنده‌واره‌كانه هه‌ستن به ئه‌ركی سه‌رشانیان و لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌م پرسه ده‌ستنیشان بكه‌ن، له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ردوو رۆشنبیر، ئاراس فه‌تاح و مه‌ریوان وریا قانع، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێ كردووه و زه‌حمه‌ت ده‌كێشن و سێبه‌ره فێنكه‌كه‌ی خۆیان جێ هێشتووه و ده‌ستی خه‌ڵك ده‌گرن بیانپه‌ڕێننه‌وه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا.
كاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه باسی ئه‌وه بكه‌ن ڕیفراندۆم خۆی كرده‌یه‌كی یاسایییه و ده‌بێ بكرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی به به‌رچاوی دادوه‌ره‌وه تاوانێك بكرێ، ده‌بێ هه‌موو به‌ڵگه و شاهیده‌كان چه‌ند ڕۆژێك ماندوو بن پێیه‌وه و بۆ دادوه‌ری بسه‌لمێنن تاوانێك كراوه، ئینجا بڕیار ده‌دات بۆ سزادان، ده‌بێ میله‌ت ئه‌و قۆناغه ببڕێ و ئینجا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن به شێوازی جیاواز "بێده‌نگ، ئاشكرا، ته‌نیا، كۆمه‌ڵ، دیفاكتۆ، یاسایی یاخۆ مه‌رجدار" كه هه‌موویان له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوون، دان ده‌نێن به قه‌واره‌كه‌دا و كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ ره‌فتار بكات و ده‌بێته كه‌سایه‌تییه‌كی یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
ده‌بێ ئه‌و رۆشنبیرانه ڕوونی بكه‌نه‌وه:
•ڕاسته له ٢٠٠٥ ڕاپرسی كرا و ڕێژه‌ی ٩٨%ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام زه‌وینه و زه‌مانی ئه‌وكاتی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئێسته هاوكار نه‌بووه، ئه‌وكات سه‌ره‌تای خاڵی دروستكردنه‌وه‌ی عێراق بوو، ده‌بوو كورد پێشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات هۆی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق نییه، بگره ده‌ستیشی ده‌گرێ، به‌ڵام زه‌مه‌ن بیسه‌لمێنێ ئه‌وه سایكۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیای گه‌لانی وڵاته‌كه‌یه به‌یه‌كه‌وه نایانكرێت.
•بۆ ئه‌وه‌ی كۆتا به نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێبه‌ره بهێنین كه ئه‌وانی تێدا ده‌ژین له ئه‌وروپا، ده‌بێ ده‌وڵه‌تمان هه‌بێ، جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له ئه‌وروپای به‌هه‌شتی سه‌رزه‌وی، نموونه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌مه‌یه.
•ئه‌وانیش و منیش ده‌زانین یه‌كیان نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی له عێراق بین ده‌بێ سوپاسی یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ین كه به‌ریان له هێزه‌كانی حه‌شد و دیجله و.. هتد گرتووه و سووكایه‌تیی ترمان پێ ناكه‌نه‌وه، ئاخر ئه‌وانه به یاسا كاریان بۆ ڕێك ده‌خرێ و ده‌توانن بمانفه‌وتێننه‌وه.
•ئه‌گه‌ر سه‌رده‌ركردنی سه‌رۆكه ماوه به‌سه‌رچووه‌كه‌ی هه‌رێم كه ئه‌وان زۆر دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه له هاوكێشه‌ی سیاسی نه‌بووایه، ئه‌وا هیچمان له مووسڵ و حه‌له‌ب و سووریا و لیبیا زیاتر نه‌بوو، هه‌ر ئه‌و هۆڵه‌ی ئه‌وان هیمه‌ت ده‌كه‌ن له گه‌رمیان كۆڕی تێدا ده‌گرن، دوور نه‌بوو چاڵێكی قووڵی تۆماهۆكه‌كان بووایه ئێسته.
•بۆ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ سیستمی وڵات بگۆڕین بۆ باشتر و نه‌هێڵین ببێ به بنه‌ماڵه‌یی و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاراندا بكه‌ین، هه‌موو ئه‌مانه له بازنه‌ی ده‌وڵه‌تدا ئاسانن و كه‌س ناتوانێ ده‌ستوه‌رداته كاروبارمان، نه‌ك بیانه‌وێ له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی عێراقدا بمێنن.
•له‌م سه‌رده‌مه‌ی كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی و عورفی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌خلاقی نێوده‌وڵه‌تی كاریان پێ ناكرێت و به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمدا مووشه‌كی قورس به به‌رچاوی یاسادانه‌رانه‌وه ده‌درێ له خه‌ڵكی سڤیل، به‌راوردكردنی هه‌رێم به وڵاتانی ڕۆژئاوا كارێكی نائه‌خلاقیانه‌یه.
•نه‌مویستووه و نامه‌وێ په‌رده‌پۆشی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه بكه‌م له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كرێ ڕه‌خنه‌یه له حكوومه‌ت نه‌ك ده‌وڵه‌ت، ئاخر موسیبه‌تی گه‌وره ئه‌وه‌یه جیایان نه‌كه‌ینه‌وه! وه‌ك ئه‌وه‌ی له شاشه‌ی تیڤییه‌وه باسی ده‌كه‌ن، باشه میسر و لیبیا و سووریا و.. هتد ده‌وڵه‌تیان هه‌بوو بۆ ده‌یڕووخێنن؟ بۆ پشتی تێده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن بۆ ڕۆژئاوا؟ بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وان حكوومه‌ت ده‌ڕووخێنن نه‌ك ده‌وڵه‌ت، ئاخر كێ خۆی به بلیمه‌ت داده‌نێت بچێ له ناوه‌ڕاستی شارێكی ئه‌واندا بڵێ من كورد یان فارس یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی ترم و ئاڵاكه‌یان بسووتێنێ و سووكایه‌تی به ده‌وڵه‌تیان بكاـ؟ بزانه چیی لێ ده‌كه‌ن؟
زۆری تریش هه‌ن كه جێیان نابێته‌وه لێره‌دا و پێویسته ئه‌و رۆشنبیرانه ڕوونی بكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵكی به‌رخۆره گه‌رمه‌كه‌ی گه‌رمیان و كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك داوای مانه‌وه له‌ژێر چه‌پۆكی عه‌ره‌بدا بكه‌ن!
ئازیزان زۆرمان پێ خۆش بوو كه‌سێ ده‌ستی بگرتینایه و له شه‌قام ده‌ریكردینایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مانه نه‌بینن، ئه‌وا دڵنیام تاوانی خۆتان نییه و ئێوه هه‌وڵی خۆتان داوه، وه‌لێ كێشه له چاوه‌كانتاندایه، ڕه‌نگه له‌به‌ر سێبه‌ره‌كه‌ی خۆتان ده‌وروبه‌ر ببینن، به‌ڵام ئێره گه‌رمه‌سێره و چاوتان هه‌ڵنایه‌ت له‌به‌ری، باش وایه به‌ده‌ردی خۆتان دانیشن یا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ خۆتان نه‌ك ئێمه.