سیروان حه‌مه‌شه‌ریف
نێڵسۆن ماندێلا ده‌ڵێت: لێبورده ده‌بین به‌ڵام هه‌رگیز له بیرمان ناچێت. یه‌ك له ناخۆشییه‌كانی ژیان ئه‌وه‌یه مرۆڤ پرسی پێ ناكرێ كاتێك دێته بوون و ناتوانێ ده‌ستنیشانی دایك و باوك و وڵات و دراوسێكانیشی بكات كه له‌و وڵاته یاخۆ هه‌رێمه له‌گه‌ڵیان ده‌ژی، دیاره ئه‌گه‌ر حیساب بۆ خۆی بكرایه زۆر له‌و چاره‌نووسه‌ی ده‌گۆڕی كه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه.
چاره‌نووسی كورد وا بووه له ڕابردوو و ئێسته‌یشدا خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌گه‌رچی به‌دڵی خۆیشی نه‌بووبێت، دیاره ئه‌مه چه‌ندی بۆ كورد ڕاسته، بۆ نه‌ته‌وه و حكوومه‌ته‌كانی دراوسێیشی وه‌ك یه‌كه، ئاخر ئه‌وانیش حه‌ز ناكه‌ن كورده‌كان چه‌ندان ساڵه درێژه به شوناس و ناسنامه و فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پووری خۆیان ده‌ده‌ن و ناتوێنه‌وه له‌ناو پرۆسی به‌عه‌ره‌بكردن و فارسكردن و به‌تورككردندا، ئه‌وانیش وزه‌یه‌كی زۆریان به فیڕۆ دا و هیچیان لێی ده‌ست نه‌كه‌وت.
پرۆسه‌ی تواندنه‌وه‌ی كورد "ئاسیمیلاسیۆن" له بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تردا چه‌ندان قۆناغی سووك و قورس و مه‌ترسیداری تێپه‌ڕاندووه تا به ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه، به‌ڵام هه‌رگیز پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕووی نه‌داوه، واته كورد هه‌ركات هه‌لی بۆ هه‌ڵكه‌وتبێت، بیری له په‌رچه‌كرداری هاوشێوه‌ی ئه‌وان نه‌كردووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كۆمه‌ڵكوژیی و ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به‌سه‌ر كورددا دێت و ڕاپه‌ڕین ڕوو ده‌دات كه هێشتا برینه‌كان چۆڕاوگه‌ی خوێنیان لێ دێت، سه‌دان و هه‌زاران سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری بێ چه‌ك و پێپه‌تی و برسی و تینوو به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی كوردستاندا ملی ڕێ ده‌گرن به‌ره‌و خوارووی عێراق، نه‌ك ته‌نیا بیر له‌وه نه‌كراوه كه تۆڵه‌یان لێ بسه‌نرێت، به‌ڵكو خاوه‌ن پرسه و شیوه‌نگێڕه‌كانی ده‌ستی عه‌ره‌ب خواردن و خواردنه‌وه و پۆشاكیان بۆ ده‌بردن، چونكه ئه‌مه به‌شێكه له ناسنامه‌ی مرۆڤدۆستی كوردستان و لێی جیا نابێته‌وه.
كاتێك كوردستان ده‌گاته بڕوایه‌ك كه مانه‌وه له‌ژێر هه‌ژموون و براگه‌وره‌یی عه‌ره‌بدا، نه‌ك هیچ سوودێكی نییه، به‌ڵكو ڕۆژانه كاره‌سات ده‌خوڵقێنێ و ناچار ده‌بێت بڕیارێكی یاسایی بدات، ئه‌ویش ڕاپرسییه كه به‌پێی بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یه‌ك له مافه‌كانی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ده‌توانێت پێڕه‌وی بكات، له ٢٥/٩/٢٠١٧ ڕێژه‌ی ٩٣% ی دانیشتووانی هه‌رێم ده‌نگ به "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق دوو دراوسێی باش بن.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی كاره‌ساته، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مجاره‌یش وه‌ك ساڵانی هه‌شتاكان، دیسان پشتی عێراق ده‌گرن و ده‌ستی ناوخۆش وه‌ك هه‌میشه جێ په‌نجه‌ی خۆی ده‌نه‌خشێنێ له هاتنه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێم و شاری كه‌ركووك، به‌ده‌ر له خۆی جه‌نگاوه‌ری و گیانفیدایی پێشمه‌رگه له ١٦/١٠/٢٠١٧ ڕاده‌ستی سوپاكه‌ی عێراق ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام مه‌رامی به‌غدا به ئه‌وه‌نده ناوه‌ستێ و گره‌و له‌سه‌ر داگیركردنی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات!
دیسان كورد ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێ به به‌غدا كه توانای نییه ئیراده‌ی هه‌ولێر بشكێنێ و له شارۆكه‌ی "پردێ" داستانی قاره‌مانی و گیانفیدایی بێ وێنه پێشان ده‌درێ و به‌خوێنی چه‌ندان كوڕی قاره‌مان و فرمێسكی وشكنه‌بووی دایك و باوكیان، وانه‌یه‌ك پێشان ده‌درێت كه كورد قاره‌مانه‌كه‌ی جارانه و له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه سه‌خته‌یشدا پردی پێوه‌ندی پردێی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڕووخێت و ده‌بێته خاڵی جیاوازی نێوانمان.
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، كورد كاتێ به‌رگری ده‌كات كه هێرشی بكرێته سه‌ر نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی، كاتێكیش به‌رانبه‌ر بیه‌وێت بارودۆخ ئاسایی بكرێته‌وه، ئه‌وا دیسان خۆراك و پۆشاكیش ببرێت بۆ سوپای به‌زیو ئاسایییه و ئه‌وه نه‌ریتی كوردستانه، بۆیه دوای چه‌ند دانیشتن و گه‌ڕانێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، بڕیار ده‌درێت له ڕێكه‌وتی ١٩/٨/٢٠١٨ پردی پردێ ببێته‌وه به خاڵی دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان هه‌ولێر - به‌غدا و ئێمه دیسان لێبورده‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز بیرمان ناچێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیش چ نموونه‌یه‌كی ناشیرینمان پێشان درا، كاتێك ویستمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر به ئاشتی و دوور له شه‌ڕ، مافه‌كانی خۆمان پیاده بكه‌ین.
پارێزه‌ر و ماسته‌ر له یاسای نێوده‌وڵه‌تی
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندی له ناوه‌ندی چاوی كورد