لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی تۆڕی زیرەک لە سلێمانی ڕای گەیاندووه، له گه‌ڕه‌كێكى شارى سلێمانى سبەی چه‌ند سه‌عاتێك كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده نابێت.
له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان خۆیان
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی تۆڕی زیرەک لە سلێمانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕای گەیاندووه، "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی کانی سپیکە پشت قەبرسانەکە ده‌كه‌ینه‌وە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هەردوو فیده‌ری 385 سبەی چوارشە‌م 15ى كانوونى دووه‌م، پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
زیاتر هاتووه، "بەو هۆوە سبەی له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی بۆ چوارى ئێوارە، كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان خۆیان.
ڕوونیان كردووه‌ته‌وه كه ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە، هه‌روه‌ها داواكارن هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت.
شایه‌نى باسكردنه له شارى سلێمانى له وه‌رزى زستانان كێشه‌ى كاره‌با له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شاره‌كه دروست ده‌بێت و هه‌موو ساڵێك تاكه چاره‌سه‌ریان گۆڕێنى فیده‌ره‌كان بۆ فیده‌رى نوێ.