به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر دیمه‌شق و حكوومه‌تى سووریا راى گه‌یاند، ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه و به‌رگریى ئاسمانى سووریا به‌ره‌نگارى بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى نیسان چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى دیمهشقى پایته‌ختى سووریا كراوه.
رۆیته‌رز هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى له‌سه‌ر زیانه‌كان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاژانسى ساناى سوورى راى گه‌یاندووه كه هێرشه‌كه له ئاسمانى لبنانه‌وه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى مووشه‌كه‌كان ئامانجه‌كانیان بپێكن، له‌لایه‌ن به‌رگریى ئاسمانى سووریاوه تێكشكێنراون.
هێشتا ئیسرائیل ئامانجى هێرشه‌كه‌ى روون نه‌كردووه‌ته‌وه
ساناى سوورى زانیارى زیاترى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى ئیسرائیله‌وه ئاراسته‌ى دیمه‌شق كراوه. له‌باره‌ی زیانه‌كانیش سانا ده‌ڵێ ته‌نیا هه‌ندێك زیانى مادى هه‌بووه و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
هێشتا ئیسرائیل ئامانجى ئه‌و هێرشه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، چونكه پێشتر به‌رپرسانى ئیسرائیل چه‌ندان جار دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌یان سڵ له هێرشكردنه سه‌ر دیمه‌شق ناكاته‌وه، كاتێك به‌هۆى بوونى هێزه‌كانى ئێران له ناو خاكى سووریا و نزیك به سنووره‌كانى ئیسرائیل هه‌ست به هه‌ڕه‌شه بكه‌ن. بۆیه له ماوه‌ى رابردوو ده‌یان جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سووریا.