په‌رله‌مانتارێكى شیعه هۆكارى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى پێكهاته‌ى شیعه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، مسته‌فا كازمى به خواستى خۆى لیستى وه‌زیره‌كانى شیعه‌ى ئاماده كردووه.
نه‌عیم عه‌بوودى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ناڵى شه‌رقیه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كانى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى پێكهاته‌ى شیعه له مسته‌فا كازمى ئاشكرا ده‌كات.
شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى پێنه‌دانى متمانه له كازمى ده‌كه‌ن
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تى ده‌كاته‌وه مسته‌فا كازمى له سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن فه‌تحه‌وه قبووڵ كرابێت، به‌ڵكو ده‌ڵێ بینیمان لایه‌نه‌كانى تر‌ى شیعه به كازمى رازین، ئێمه‌یش ڤیتۆمان له‌سه‌ر هه‌ڵگرت.
دواتر باس له‌وه ده‌كات كاتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ كازمى كردووه پێیان راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى كورد و سوننه و شیعه دانوستاندن بكات، كه‌چى دواتر ده‌ركه‌وتووه ره‌چاوى خواستى ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ى له كابینه‌كه‌ى كردووه، به‌ڵام له دانانى وه‌زیره‌كانى شیعه خۆى سه‌رپشك كردووه.
نه‌عیم عه‌بوودى ده‌ڵێ، "به‌و كابینه‌یه‌ى پێشكه‌شى كردین سه‌رسامى كردین، به خواستى خۆى وه‌زاره‌ته‌كانى شیعه‌ى داناوه، كه‌چى كورد و سوننه‌ى رازى كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت ره‌چاوى خواستى شیعه بكات".
مسته‌فا كازمى له نۆى ئه‌م مانگه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق هاته راسپاردن، به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق هه‌شتى مانگى داهاتوو دوایین واده ده‌بێت بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ته‌كه‌ى.