ئه‌وروپا ده‌ستى به‌وه كردووه ژیان ئاسایى بكاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و رێژه تووشبووه‌ى به كۆرۆنا له‌و چوار وڵاته‌ى زۆرترین زیانى به‌ركه‌تبوو جێگیر بووه.
ئاژانسى
فرانس پرێس ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى نیسان له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وروپا خۆى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى ژیان دواى په‌تاى كۆرۆنا ئاماده ده‌كات و چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپیش هه‌نگاویان ناوه.
كیشوه‌ره پیره‌كه خۆى بۆ ژیانێكى ئاسایى ئاماده ده‌كات
ئاژانسه‌كه باسى له‌وه كردووه، دواى شه‌ش هه‌فته ئیسپانیا رێى داوه منداڵان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، سویسرا بڕیارى كردنه‌وه‌ى ماركێت و سه‌رتاشخانه‌كانى داوه، بۆریس جۆنسنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا كه تووشبووى كۆرۆنا بوو، ئه‌مڕۆ ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كاته‌وه.
چه‌ندان رێكاریى تری سنووردار له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپا دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى ژیان.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له دنیا له هه‌ڵكشاندایه و له سێ ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئه‌وروپا به‌تایبه‌تى له‌و چوار وڵاته‌ى كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتبوو بارودۆخه‌كه جێگیر بووه.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ى فرانس پرێس، دوێنێ یه‌كشه‌م ژماره‌ى مردووان به ڤایرۆسه‌كه له چوار وڵاته‌كه به‌مشێوه‌یه بووه: 288 له ئیسپانیا، 260 له ئیتالیا، 242 كه‌س فڕه‌نسا، 413 كه‌س به‌ریتانیا.
ئه‌مه‌یش نزمترین ئاستى مردنه كه له ناوه‌ڕاستى ئاداره‌وه تا ئێسته تۆمار كرابێت، بۆیه كه‌مكردنه‌وه‌ى رێكاره‌كان له چوارچێوه‌ى ئه‌و ئامارانه‌وه دێن.