چۆن ڕێ لە پیربوونمان بگرین؟

:: AM:09:12:29/06/2024 ‌
سویسرا و سەنگاپوور ئەو دوو وڵاتەن لە پێشەوەی وڵاتانی تر دنیاوەن كە دانیشتووانەكەیان پیر نابن، وەك ئەوەی پەیمانگەی پێوانە تەندروستییەكان و هەڵسەنگاندن لە زانكۆی واشنتن مەزندەی كردووە.

توێژینەوەك لە گۆڤاری "ئیكۆنۆمیست" بڵاو كراوەتەوە، تێیدا باس لەوە كراوە، خواردنی میوە، ماسی، دانەوێڵە، سەوزە و زەیتی زەیتوون ڕێ لەپیربوون دەگرن.

لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە و خەڵكی ئەو وڵاتانە وەرزش و بەپێ ڕۆیشتن لە شوێنی كراوە دەكەن بە بەراورد بەو وڵاتانەی ڕۆیشتن و وەرزشیان نییە هەر پیر نابن.

سویسرا و سەنگاپوور دوو وڵاتی ڕیزی 20 وڵاتی دنیان كە دانیشتووانەكەیان لە سەرووی پیرییەوە دەژین، چونكە خواردنی دەریایی و بەپێ رۆیشتنیان زۆرە.

پەیمانگەكە پێشبینی كردووە، لە 2050 هەریەك لە كۆریای باشوور و ژاپۆن دەبنە دوو وڵاتی پێشەنگ لە تەمەندرێژی.

گۆڤاری ئیكۆنۆمیست، باسی لەوەش كردووە، وڵاتانی وەك ئیتاڵیا، فڕەنسا، پورتوگال و ئیسپانیا، وڵاتگەلێكن كە خەڵكەكەیان ڕووی لە تەمەندرێژییە، ئەوانیش بەهۆی جۆری ژیانیان ڕۆژانە چەندان سەعات بە پێ دەڕۆن.

لە توێژینەوەكەدا ناوچەی تەمەندرێژەكان بە شین ڕەنگ كراوە، لەو ناوچەیە گوێز، پەنیر و ماسی خواردنی سەرەكییانە.

توێژەران باسیان لەوەش كردووە، وەرزش و جووڵە پێوەندییەكی بنەڕەتیی بە تەمەندرێژییەوە هەیە. بە نموونە لە ئەوروپای خۆرئاوا ئیسپانییەكان ڕۆژانە پێنج هەزار و 936 هەنگاو دەنێن.




وشە - سۆران عەزیز