پۆلیسی بریتانیا، پیاوێكی تەمەن 42 ساڵی بۆ تاهەتایە گرت، چونكە هاوڕێكەی دەوامی بە چەكوچ و چەقۆ و مشار كرد بە 27 پارچەوە.
مارسین مایكریفچ، پیاوێكێ پۆڵنەندییە، لە ڕێگەی مشارەوە هاوكارەكەی دەوامی كە پێكەوە لە فەرمانگەیەكی حكوومەتن و تەمەنی 67 ساڵە بە ناوی ستیوارت ئیڤریت، پارچە پارچە كرد، پاشان هەوڵی دا بریتانیا بەجێ بهێڵێت، بەڵام پۆلیس گەیشتنە سەری.
تۆمەتبار دوو منداڵی هەیە، و هەفتەی پێشوو كارەكەی كردووە و ئەمڕۆ هەینی دادگە بڕیاری لەسەر دا.
مایكریفچ ویستبووی پارەكانی هاوڕێكەی بدزێت تا قەرزەكانی بداتەوە، پێش ئەوەی بڕیاری بگۆڕێت و بیكوژێت و پارچەكانی لە چەند شوێنێكدا فڕێ بدات.