به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بڕانی هێڵی كاره‌با، بۆ ماوه‌یه‌ك هاتوچۆ له‌ناو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌وه‌ستێ.
سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته به‌هۆێ شۆرتی كاره‌با و بچڕانی هێڵی 33 له ناو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، مه‌ترسی له‌سه‌ر هاتوچۆ دروست بووه و هاوكات پچڕانی هێڵه‌كه گرفتی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی له شــــــارهزوور دروست كردووه، به‌و هۆیه‌وه تۆڕی كاره‌بای سلێمانی به هاوبه‌شی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای شاره‌زوور ئاگاداریان كردین كه ڕۆژی چوارشه‌م دووی حوزه‌یران، ده‌ست ده‌كه‌ن به چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه له‌ناو تونێلدا.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دهكهیــن كه ڕۆژی چوارشه‌م، سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه‌ی كه باریان پێیه، ده‌بێ له هه‌ردوو دیوی تونێله‌كه ڕابگیرێن تا كاتی كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه، ئۆتۆمبێله بچووك و بارهه‌ڵگره مامناوهندهكانیش ده‌توانن به‌سه‌ر شاخی به‌رانان دا هاتوچـۆ بكه‌ن.