مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی 46ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارم یه‌كێتیی وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی و هاوپه‌یمان له حكوومه‌ت، به‌رده‌وام بن له پشتیوانیكردنی كارنامه‌ی هاوبه‌شمان.
هیوادارم یه‌كێتیی وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی و هاوپه‌یمان له حكوومه‌ت به‌رده‌وام بن له پشتیوانیكردنی كارنامه‌ی هاوبه‌شمان
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له گشت ئه‌و خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌م كه له ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له پێناو مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان درێژه‌یان به خه‌بات داوه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه، هیوادارم یه‌كێتیی وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی و هاوپه‌یمان له حكوومه‌ت، به‌رده‌وام بن له پشتیوانیكردنی كارنامه‌ی هاوبه‌شمان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ 46 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌یان له یه‌كێتی كردووه و هه‌مووان پێداگرییان له یه‌كڕیزی و كاری هاوبه‌ش كردووه.