سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ره‌وتی سه‌در كۆ بووه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا و دووپات له‌وه كرایه‌وه، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو، پێویسته له قۆناغی داهاتوودا ماف و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ك ڕوون و هاوسه‌نگ بێت.
بوونی پێكهاته و ڕه‌نگی جیاواز له عێراقدا له ئه‌نجامی بڕیاری سیاسی نه‌بووه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له شاندێكی باڵای ڕه‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر نه‌سار ئه‌لروبه‌یعی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در كرد.
له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی سیاسیی عێراق و ته‌حه‌دیاتی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێ كران. هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، چاوه‌ڕوانییه‌كانی شه‌قامی عێراقی و پێكهاته‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، هه‌ردوولا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه بوونی پێكهاته و ڕه‌نگی جیاواز له عێراقدا له ئه‌نجامی بڕیاری سیاسی نه‌بووه، به‌ڵكو ڕیشه‌ی له مێژوودا هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌وه بنه‌مایه ڕێزگرتن له هاوبه‌شی و بنیاتنانی متمانه‌ی نێوان پێكهاته و لایه‌نه‌كان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی جیاواز بۆ پرۆسه‌ی سیاسی به پێویست زانرا.
"له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو، پێویسته له قۆناغی داهاتوودا ماف و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ك ڕوون و هاوسه‌نگ بێت و په‌رۆشی و به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كیی لایه‌نه‌كان، دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان بێت. له درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پێوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگیی نێوانیان له‌پێناو ڕاستهڕێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی هاوڕا بوون". له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
باره‌گای بارزانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فازڵ میرانی سكرتێر مه‌كته‌بی سیاسیی و هۆشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، عه‌لی حوسێن به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی پێوه‌ندیی كوردستانی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده بوون.