سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه به مووچه‌ی حه‌شد ئه‌جێندای وڵاتان جێبه‌جێ ده‌كات، به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه خه‌ڵكی شنگال ناگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئاب، ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه‌ی شنگالبا جارێ خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه حه‌شدی شه‌عبین یان په‌كه‌كه‌ی قه‌ندیلن، ئه‌و زیانه‌ی به‌ناوی په‌كه‌كه و به مووچه‌ی حه‌شد، بهشنگالو ئێزیدییه‌كانیان گه‌یاندووه، هیچ كه‌متر نییه له‌و زیانه‌ی كه داعش به سنووره‌كه‌ی گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها گوتی، په‌كه‌كه هێزێكی نامۆیه به شنگالییه‌كان، بۆیه تا ئێسته زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له ئێزیدییه‌كان له كه‌مپه‌كان ئاواره‌ن و به‌هه‌زارانیان ئاواره‌ی وڵاتان بوون، ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه، ئه‌گه‌رنا خۆ پێنج ساڵ زیاتره شنگال و ناوچه‌كه له تیرۆریستانی داعش پاك كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه خزمه‌ت به شنگالییه‌كان ده‌كات، بۆچی ئاواره‌كان ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
هه‌ر به‌هۆی بوونی پهكهكهوهیه تا ئێسته ده‌ڤه‌ری شنگال وێرانه‌یه
به‌گوته‌ی ئه‌كره‌م ساڵح، هه‌ر به‌هۆی بوونی پهكهكهوهیه تا ئێسته ده‌ڤه‌ری شنگال وێرانه‌یه و ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه،ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرایه، ئێسته تا ئاستێكی باش بارودۆخه‌كه ئاسایی بووبووه‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی گوتی، په‌كه‌كه خزمه‌تی ئێزیدییه‌كان ناكات، به‌ڵكو به مووچه‌ی حه‌شد ئه‌جێندای به‌ره‌ی مقاوه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتێكی هه‌رێمی له شنگال جێبه‌جێ ده‌كات، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیی ئێزیدییه‌كان له‌وه‌دایه په‌كه‌كه سنووره‌كه‌یان چۆڵ بكات.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری داوه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، بارودۆخی سنووره‌كه ئاوه‌دان و ئاسایی بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی برینی كوردانی ئێزیدی ساڕیژ بكرێت و به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌ڵام په‌كه‌كه تا ئێسته ڕێگره له‌وه‌ی بارودۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
وشه/ تایبه‌ت