نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی ئاماری هۆڵندا بڵاوی كرده‌وه، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 10% و ئه‌مه‌ش له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1975ه‌وه بێ وێنه‌یه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 10.3%، ئه‌مه‌ش به واتای گرانتربوونی زیاتری پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك دێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له مانگی حوزه‌یراندا 8.6% بووه، به‌و پێیه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌راورد به مانگێك پێشتر نزیكه‌ی 2% به‌رز بووه‌ته‌وه.
خه‌رجییه‌كانی خۆراكیش له‌و وڵاته به رێژه‌ی 12.3% زیادی كردووه
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان پێوه‌ندی به به‌رزتربوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته هه‌یه، هه‌رچه‌نده خه‌رجییه‌كانی خۆراكیش له‌و وڵاته به رێژه‌ی 12.3% زیادی كردووه.
له‌وه‌ته‌ی مانگی شوباته‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، نرخی سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا گرانتر بووه و هاوكات به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی بۆ هه‌نارده‌ی خۆراك به‌تایبه‌تی گه‌نم له ئۆكراینا دروست بووه، نرخی پێداویستییه خۆراكییه‌كانیش به‌رز بووه‌ته‌وه.
وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ رێگریكردن له زیاتر هه‌ڵاوسان، بڕیاریان داوه رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به بۆچوونی زۆربه‌ی چاودێرانی ئابووری و بازرگانی، ده‌بێته هۆی زیاتر سستكردنی گه‌شه‌ی ئابووری.