له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته له عێراق 100 رۆژ خۆڵبارین هه‌بووه و زیانی هه‌ر رۆژێكی ئه‌و دیارده سروشتییه، به 10 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت.
جاسم فه‌لاحی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه 100 رۆژ خۆڵبارین هه‌بووه و ئه‌و رووداوه‌ی به گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی عێراق هه‌ژمار كردووه.
ئه‌و پێداگری له هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك رێكار و پلانی گونجاو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له زیانه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه‌شوهه‌وا كه‌م بكرێته‌وه.
یه‌كێك له رێكاره‌كان بریتییه له دروستكردنی پشتێنه‌ی سه‌وزایی به ده‌وری شاره‌كان
یه‌كێك له رێكاره‌كان بریتییه له دروستكردنی پشتێنه‌ی سه‌وزایی به ده‌وری شاره‌كان، هۆشداری داوه له‌وه‌ی كه‌مئاوی و كه‌مبوونه‌وه‌ی باران و په‌ره‌سه‌ندنی به بیابانبوون، رۆژ به رۆژ زیانی زیاتر به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی
مێدڵست به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، عێراق 25% تا 30%ی ئاوی سه‌ر رووی زه‌وی خۆی له ده‌ست داوه و رووبه‌رێكی فراوان له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌هۆی ئه‌م گۆڕانكارییانه وشك بوون.
زیانی رۆژێكی خۆڵبارین به عێراق 10 ملیار دیناره و به‌و پێیه به‌هۆی 100 رۆژ خۆڵبارین، زیانی یه‌ك تریلیۆن دینار به عێراق كه‌وتووه.