به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، زیاتر له 97 ملیار دیناری تر خراوه‌ته سه‌ر حیسابی بانكی وه‌زاره‌تی بارزگانی كه به‌شێكی تره له پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی ئاب، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌رێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، زیاتر له 97 ملیار و 362 ملیۆن دینار هاتووه‌ته سه‌ر حیسابی بانكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه به‌شێكی تره له شایسته داراییه‌كانی جووتیاران بۆ ساڵی 2022، بۆ سلێمانی 50 ملیار و 362 ملیۆن و بۆ هه‌ولێر 30 ملیار و بۆ دهۆك 17 ملیار دینار خه‌رج ده‌كرێ.
به‌گوێره‌ی به دواداچوونه‌كانی "وشه"، پاش ته‌واوبوونی ڕێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر جووتیاران به‌پێی ڕۆژی ڕاده‌ستكردنی گه‌نم به سایلۆكان .