پزیشكان رایان گه‌یاند، چواره‌م كه‌س له دنیادا كه ته‌مه‌نی 66 ساڵه، له نه‌خۆشیی ئایدز چاك بووه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی شێوازی چاندنی خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا له كه‌سێك وه‌رگیراوه، به‌ده‌ست گۆڕانكارییه ده‌گمه‌نه‌كانی بۆماوه‌ییه‌وه ده‌ناڵێنێت كه به‌رگری له ڤایرۆسه‌كه ده‌كات.
ئه‌م پیاوه‌ی كه چاك بووه‌ته‌وه له تووشبوون به
ئایدز، 17 مانگه له نه‌خۆشیی ڕزگاربووندایه و به‌ته‌مه‌نترین نه‌خۆشه كه تا ئێسته به به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه تاقیكارییه چاره‌سه‌ر بووه.
پزیشكان باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌م پیاوه له ساڵی 1988 تووشی نه‌خۆشیی ئایدز بووه، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2019 پزیشكان بڕیاریان داوه به به‌كارهێنانی خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خوێن دروستكه‌ر (پێش سه‌رهه‌ڵدانی خڕۆكه خوێنه‌كان) چاره‌سه‌ری بكه‌ن كه له ئازارێكی خۆبه‌خش وه‌رگیراون له جۆره بۆماوه‌ییه ده‌گمه‌نه‌كان.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت، یه‌كه‌م نه‌خۆش كه به به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه چاره‌سه‌ر بوو، پیاوێك بوو كه پێی ده‌گوترا "نه‌خۆشی به‌رلین". دوای ئه‌وه‌یش چاكبوونه‌وه‌ی دوو نه‌خۆشی تری به به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه‌ی چاره‌سه‌ره ڕاگه‌یاند.
ئه‌م پیاوه ئێسته له ژێر چاودێریی پزیشكیدایه، ماوه‌ی 17 مانگه ده‌رمانی ڕێگریكردن له ئایدز به‌كار ناهێنێت. تا ئێسته ڤایرۆسه‌كه له خوێنی ئه‌ودا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌م پیاوه زیاتر له 30 ساڵه تووشی نه‌خۆشییه‌كی به‌رگریی له‌ش بووه، چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوێكی مێژووییه.
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م شێوازه‌ی چاره‌سه‌ركردن ته‌نیا بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه گونجاو نییه كه نه‌خۆشیی ئایدزیان هه‌یه، چونكه ئه‌م شێوازه ژه‌هراوی و مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه، باسی سه‌ختیی دۆزینه‌وه‌ی خۆبه‌خشێكی گونجاو و ئه‌نجامدانی هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه پێویسته‌كان ناكه‌ن، جگه له‌وه‌ش ئه‌م كاره زۆر گرانه.
به‌ڵام ئه‌م شێوازه هیوایه‌كی نوێ به كه‌سانی به‌ساڵاچوو ده‌به‌خشێت كه تووشی ئایدز و شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوونه.
ئایدز بریتییه له بارێكی درێژخایه‌نی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر بۆ سه‌ر ژیان، به‌هۆی ڤایرۆسه‌ی بێ هێزكه‌ری سیستمی به‌رگریی "ئێچ ئای ڤی" دروست ده‌بێت كه هێرش ده‌كاته سه‌ر خانه‌ی '' T'' یاریده‌ده‌ر و له كاری ده‌خات، به‌هۆی تێكشكاندنی سیستمی به‌رگری، "ئێچ ئای ڤی" كار ده‌كات له‌سه‌ر توانای جه‌سته له جه‌نگان له دژی نه‌خۆشیی ڤایرۆس و به‌كتریا.. هتد.