سییه‌كان وه‌ك ئه‌ندامێكی جه‌سته كه رۆڵێكی زۆر گرنگ له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گێڕن، ئۆكسجین ده‌به‌خشن و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن فڕی ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی سییه‌كان بتوانن ئه‌ركی خۆیان به ته‌ندروستی بگێڕن، باشتره بۆ پاككردنه‌وه‌یان له ماده ژه‌هراوییه‌كان، رۆژانه ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه بخۆنه‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له راپۆرتێكی پێگه‌ی "WIO News" وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی به چه‌ند جۆرێك له خواردنه‌وه كردووه كه بۆ سییه‌كانی مرۆڤ زۆر گرنگن، به‌تایبه‌تی رۆڵی كاریگه‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌ی سییه‌كان له ماده‌ی ژه‌هراوی ده‌گێڕن، لێره‌دا ئاماژه به‌و خواردنه‌وانه ده‌ده‌ین.
ئاماژه به ئاوی لیمۆ كراوه كه له‌گه‌ڵ ئاوێكی نیمچه‌گه‌رم تێكه‌ڵ بكرێت، له كاتێكدا به‌یانیان به‌رله‌وه‌ی خواردن بخوێت و هێشتا گه‌ده‌ت به‌تاڵه، یه‌ك په‌رداخێكی لێ بخۆره‌وه.
ئاوی سیر به هه‌مانشێوه كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی سییه‌كان له ماده ژه‌هراوییه‌كان، دانه‌یه‌ك یان دوو ده‌نك سیر بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌ناو ئاو بهێڵیته‌وه، خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه رۆڵی هه‌یه بۆ دژه میكرۆبه‌كان و هه‌ناسه‌دان باشتر ده‌كات.
ئاوی چه‌وه‌نده‌ریش یه‌ك له‌و خواردنه‌وانه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركی سییه‌كان زۆر به‌سوودن كه ئه‌ویش دژه ئۆكسیدی تێدایه، جیاله‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوی چه‌وه‌نده‌ر هاوكات هه‌وكردن له جه‌سته‌دا كه‌متر ده‌كاته‌وه.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی به چای سه‌وز داوه كه ئه‌و چایه رێژه‌یه‌ك ماده‌ی كاتیكینی تێدایه، ئه‌ویش دژه ئۆكسیده و رۆڵی گرنگ له ئه‌ركی سییه‌كان ده‌بینێت و به پاكی ده‌یانهێڵێته‌وه.