گوڵەحاجیلە دەرمانە

:: AM:08:51:21/04/2024 ‌
پزیشكێكی گیادەرمانە سروشتییەكان، دەڵێت گوڵەحاجیلە سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و لە خواردنیدا دەتوانێ چەندان نەخۆشی چارەسەر بكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی نیسان، سەربەست قادر پزیشكی گیادەرمانە سروشتییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، گوڵەحاجیلە چەندان سوودی گرنگی هەیە و چەندان نەخۆشی چارەسەر دەكات.

ئەو پزیشكە سوودەكانی بەم شێوەیە دەخاتە روو:
- چارەسەری سكچوون و سكئێشە دەكات
- هەوكردنی گەدە و ریخۆڵەكان چارە دەكات.
- بۆ نەهێشتی غازاتی سك سوودی هەیە.
- بۆ كۆلۆن (قۆلۆن) پەستان كەم دەكاتەوە.
- ئارامكەرەوەی مێشك و دەروونە.
- لە هەمووی زیاتر پێست زۆر جوان دەكات.
- بۆ هەستەوەریی پێست و سییەكان سوودی هەیە.

لەبارەی شێوازی بەكارهێنانی دەڵێت، لە كاتی نەخۆشیدا یەك كەوچكی زەڵاتە لە گوڵەحاجیلە بخەرە ناو یەك پەرداخ ئاوی زۆر گەرم، لێی گەرێ تا سارد دەبێتەوە، پاشان بیپارزنە و ئاوەكە بخۆرەوە.


وشە - رامیار جەواد