به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێی كه‌له‌كچی كه تا ئێسته كرێچییه و باڵه‌خانه‌ی خۆی نییه، بۆیه بڕیار درا باڵه‌خانه‌یه‌كیان بۆ دروست بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 800 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كرا .
هه‌ڤال محه‌مه‌د شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی كه‌له‌كچی، بۆ "وشه" گوتی، هێشتا له خانووی كرێدان و حكوومه‌ت به پێویستی زانیوه باڵه‌خانه‌یه‌كیان بۆ دروست بكات، هه‌رچه‌نده پێشتریش ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرابوو و به‌هۆی نه‌بوونی بودجه وه‌ستێنرابوو، به‌ڵام بڕێك پاره‌ی بۆ ته‌رخان كراوه و بڕیاره به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
خه‌رجییه‌كی مانگانە له كۆڵ حكوومه‌ت ده‌بێته‌وه.
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی كه‌له‌كچی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 800 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردنی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ته‌رخان كردووه و 20%ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه.
كه‌م نین ئه‌و دامه‌زراوه حكوومییانه‌ی كه له كرێدان و حكوومه‌ت ساڵانه ده‌بێت له بری بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببنه خانووی تایبه‌تی خۆیان، ئه‌وا خه‌رجییه‌كی مانگانە له كۆڵ حكوومه‌ت ده‌بێته‌وه.
دهۆك\بڵند ئیبراهیم