گۆرانیبێژی لاو میران عه‌لی، نوێترین به‌رهه‌می خۆی له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب به‌ناوی "بۆت نییه" به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاو كرده‌وه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له 19 هه‌زار بینه‌ری تێپه‌ڕاندووه.
به‌شی كۆپی ڕایتی پارێزراوه
گۆرانیبێژ میران عه‌لی له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب كلیپی "بۆت نییه"ی بڵاو كرده‌وه، له تێكستی مازیار فایه‌قه و زانیار ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه، له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د بازه. به‌شی كۆپی ڕایتی پارێزراوه له‌لایه‌ن copyrighted by VIN.
"بۆت نییه" نوێترین گۆرانیی میرانه، ئه‌مه له كاتێكدایه له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانییه‌كانی "باسی چی بكه" به سینگل و "ئاخ ئه‌مان"، به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانبێژ هه‌ڤاڵ ئیبراهیم بڵاو كرده‌وه.
میران عه‌لی له‌دایكبووی ساڵی 1995ـه و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداریكردنی له پرۆگرامی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی NRT2، چه‌ندان كلیپی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ كلیپی دوێت، گۆرانییه‌كانی بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه، جگه له‌وه‌یش گۆرانی به زاراوه‌ی كرمانجی هه‌یه. به هه‌ردوو كلیپی "سلێمانی، خۆشم ده‌وێی" ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد.