وه‌زیری ته‌ندروستی له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌رمانه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێـت، له پرۆسه‌ی نوێی ته‌نده‌رینگی ده‌رمانه‌وه، له رێی دابینكردنی رێپێدان به ستیكه‌رێكی ئه‌لیكترۆنی و به‌ستنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان به سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی له رێی ستیكه‌رێكی دژه ساخته، كه به‌هیچ شێوازێك ساخته‌ی تێدا ناكرێت، هاووڵاتی خۆی ده‌بێته چاو‌دێر كه هه‌ر ده‌رمانێك له ڕێی ئه‌و ستیكه‌ره‌وه بناسێته‌وه و بتوانێ به‌دواداچوونی بۆ بكات.
شێوازی نوێی ته‌نده‌رینگی ده‌رمان چۆنه؟
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دابینكردنی ده‌رمان شه‌فاف بێت و دوور بێت له قۆرخكردن، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی پێ كراوه، ته‌نیا به‌شێكی زۆر كه‌م نه‌بێت كه له رێی راسته‌وخۆوه دابین ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ رانه‌وه‌ستانی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێوه‌ستن به رزگاركردنی ژیانی مرۆڤه‌كان بۆ هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و فریاكه‌وتن و چاودێریی چڕ، به‌شه زۆره‌كه‌ی به‌شێوازی ته‌نده‌رینگه، به‌ڵام به‌هۆی ڕێكخستنه‌وه‌یرێنوێنییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری، له‌گه‌ڵ تیمێكی راوێژكاری خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆریش، شێوازی لایه‌نه كارگێڕی و یاسایی و داراییه‌كان و لایه‌نه كوالێتییه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌مان كوالێتی به‌رز هه‌مان دابینكردن هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش دراوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ هێنان و بردن و جووڵه‌ی كۆگه‌یی و دابینكردنی شایسته‌ی كۆمپانیاكانیش، ئه‌م شێوازه نوێیه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تووشی بابه‌تێكی جیاواز نه‌بێت له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، ده‌رمان به‌هه‌مان كوالێتی و به هه‌مان رێكاری یاسایی و كارگێڕی، به‌شێوازی ته‌نده‌رینگ دابین بكرێت، به‌تایبه‌تی بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سه‌ره‌كی كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ (كۆمپانیای ره‌سه‌ن) ئێمه پێی ده‌ڵێین (Mathar Company) دابین بكرێت، واته خۆی ده‌رمان دابین ده‌كات نه‌ك له رێی چه‌ند ده‌ستێكی تره‌وه. ئه‌م شێوازه به‌گشتی نرخی ده‌رمان و كوالێتییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له كه‌یه‌وه خه‌ریكی ئه‌و شێوازه له ته‌نده‌رینگن و چ لایه‌نێك ئه‌و كاره ده‌كات؟
ئه‌م پرۆسه‌یه داینامیكییه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌یه‌ك راوه‌ستابێت تا پرۆسه‌یه‌كی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین و له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارین، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر جۆر و بابه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ت بۆ باس بكه‌م كه له رێی سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه، كۆمه‌ڵێك لایه‌نی زانستی و پزیشكی ڕه‌چاو كراوه بۆ شێوازی ته‌نده‌رینگی نوێ و بۆ دابینكردنیده‌رمانه‌كانیتر و كه‌ره‌سته‌ی نوێی پزیشكی كۆمه‌ڵێك رێنوێنی دانراوه، ته‌نانه‌ت بۆ ئامێری پزیشكیش له‌گه‌ڵ تیمێكی راوێژكاری خاوه‌ن ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی، رێكار دانراوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئامێری پزیشكی بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، ئه‌م رێكاره چه‌ند قۆناغێكی ماوه كه گرنگه، قۆناغی دابینكردنی پاره‌ی كاش بۆ شایسته‌ی كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك (LC) بۆ كۆمپانیاكانی خاوه‌نی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌رمانه سه‌ره‌كییانه، بتوانین شایسته‌كانیان دابین بكه‌ین و ئه‌و قۆناغه گرنگترین قۆناغ و قۆناغی كۆتایه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ته‌نده‌رینگی شێوازی پڕۆژه‌ش به شێوازی چاكسازییه‌وه له هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، ئێسته ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن. به سوپاسه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕی بودجه‌ی مانگانه‌ی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی زیاد كردووه، بڕیاری زیادكردنی پاره و شێوازی كاش و نه‌ختینه‌ی پاره‌شی داوه، بۆیه ئێسته خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ئه‌و قۆناغه‌ین.
كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانیشێوازی كۆنی ته‌نده‌رینگ چی بوو؟
ده‌رمان نه‌ك هه‌ر له قۆناغی ته‌نده‌رینگ، به‌ڵكو له هه‌موو قۆناغه‌كان كێشه‌ی هه‌یه، چونكه ده‌رمان بابه‌تێكی هه‌ستیاره. ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رییه، بۆیه كوالێتی گرنگه، پشكنینی گرنگه، بوونی ئه‌و ده‌رمانه له هه‌رێمی كوردستان یان له عێراق هه‌بێت گرنگه، چونكه هه‌ندێك ده‌رمان هه‌یه راسته له دنیادا ده‌رچووه و نوێیه، به‌تایبه‌ت ده‌رمانه‌كانی شێرپه‌نجه و چاره‌سه‌ری كیمیایی، به‌ڵام ره‌نگه له زۆر وڵات هێشتا ددانی پێدا نه‌نرابێت یان رێپێدانی نییه بۆ به‌كارهێنان، نه‌ك رێپێدانی پشكنینه‌كه، باسی ئه‌وه ده‌كه‌م كه ببێته رێنوێنیی به‌كارهێنان دره‌نگ ده‌كه‌وێت و بڕیاری به‌كارهێنان و ڕێنوێنیی به‌كارهێنان، بۆیه ئێمه لیژنه‌یه‌كی باڵامان هه‌یه، خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زان كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای تێدایه و سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی تێدایه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كه بۆ لایه‌نه زانستی و ددانپێدانانه‌كه‌ی، لایه‌نه‌كانی تر لایه‌نی یاسایی و كارگێڕییه، واته چۆن له رێیه‌كی یاساییه‌وه ئه‌و ده‌رمانه دابین بكرێت. به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت ئه‌م ده‌رمانه هاوكاتیش بێت له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كانی عێراق، چونكه ئێمه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت دامه‌زراوه‌ی كیمادییه ـ Kimadia كه خاوه‌نی رێنوێنی تایبه‌ته، هه‌رچه‌نده ئێمه له رێی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌وه نزیكه‌ی 50%ی ده‌رمانمان له به‌غداوه بۆ دابین ده‌كرێت، ئه‌و به‌شه‌كه‌ی تر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بودجه‌ی بۆ دابین ده‌كرێت.
ئه‌و شێوازه له ته‌نده‌رینگ بۆ گرنگه؟
ده‌توانم بڵێم ده‌رمان وه‌ك به‌شێكی گرنگی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه و به‌شێكی گرنگی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانه، نه‌خۆش چاوی له‌وه‌یه له هه‌ردوو كه‌رتی حكوومی و تایبه‌ت، ده‌رمانه‌كه‌ی به شێوازی سه‌لامه‌ت بگاته ده‌ستی و متمانه‌ی پێی هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رمان نه‌ك له رێی ته‌نده‌رینگ له كه‌رتی گشتی، به‌ڵكو رێكاری دابینكردنی ده‌رمان بۆ ده‌رمانخانه‌كان و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و بازاڕیش، كۆمه‌ڵێك رێكاری یه‌كجار زۆر و به كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ری گرنگ و بنه‌ڕه‌تی كراوه، ئه‌ویش له رێی دروستكردنی لیستی نیشتمانی و فراوانكردنی پشكنینه‌كان بۆ زوو گه‌ڕانه‌وه‌یان له تاقیگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش تاقیگه‌كانمان له كوالێتی كۆنترۆڵ فراوان كردووه.
ئه‌گه‌ر پشكنینی ده‌رمان زوو بكه‌یت و پشكنینه‌كه زوو ده‌ربچێت، ئه‌وه رێ له ده‌رمانی قاچاخ و بێ پشكنین له بازاڕ ده‌گیرێت، تیمه‌كانی چاودێری به به‌كارهێنانی سه‌رچاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمه‌ڵێك چاكسازییان له بواری ده‌رماندا له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆڵی جۆری كردووه. كۆتا كاری چاكسازیمان و له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، بریتییه له گه‌ڕانه‌وه متمانه‌ی ده‌رمان بۆ هاووڵاتییان له رێی دابینكردنی رێپێدان به ستیكه‌رێكی ئه‌لیكترۆنی و به‌ستنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان به سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی له رێی ستیكه‌رێكی دژه ساخته، كه به‌هیچ شێوازێك ساخته‌ی تێدا ناكرێت، هاووڵاتی خۆی ده‌بێته چاو‌دێر كه هه‌ر ده‌رمانێك له ڕێی ئه‌و ستیكه‌ره‌وه بناسێته‌وه و بتوانێ به‌دواداچوونی بۆ بكات، ئه‌مه‌ش به بۆچوونی ئێمه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هاووڵاتی بگاته ده‌رمانێكی كوالێتی باش و دوور له ساخته‌كاری.
ئه‌و موژده‌یه‌ش لێره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه به‌شێكی زۆری ده‌رمان، پێداچوونه‌وه به نرخه‌كه‌ی كراوه به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان، ئه‌و نرخانه‌ی پێشوو بۆ ده‌رمان دانراوه كه ستیكه‌ره‌كه خۆیشی نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێت، هه‌موو به‌ڕێژه‌یه‌ك كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك بخرێت و نرخه‌كه‌شی بێته خواره‌وه. ده‌توانم بڵێم 80%ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه رێپێدراون له كوردستان به‌كار دێن، پێداچوونه‌وه‌ی نرخیان پێدا كراوه و نرخه‌كه‌یان هاتووه‌ته خواره‌وه، ئێمه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رای ده‌گه‌یه‌نین.
هاووڵاتی چ سوودێكی راسته‌وخۆی لێ ده‌كات؟
له كه‌رتی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌ك ته‌نیا ده‌رمان، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك له به‌یانییه‌وه تا دوای ده‌وامیش، به‌شێوه‌یه‌كی 24 سه‌عاتییه و ته‌نانه‌ت له پشووه‌كانیش هه‌مووی له پێناوی هاووڵاتییه، ئێمه كه باسی ده‌رمان ده‌كه‌ین، ده‌رمان بۆ هاووڵاتی گرنگه و ئه‌و ده‌رمانه چالاك بێت و كار بكات و كاریگه‌ریی هه‌بێت، نه‌ك ده‌رمانێك بێت كاریگه‌ری نه‌بێت. ئه‌مه له بواری كوالێتی و سه‌لامه‌تی و له رووی جۆری ده‌رمانه‌كه و نرخه‌كه‌شی گرنگه. هه‌موو ئه‌و بابه‌ته بۆ هاووڵاتی گرنگه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه. به‌هه‌مانشێوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری به چاككردنی سیستمی ته‌ندروستی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، ئه‌وانه هه‌مووی له پێناو هاووڵاتییه. چونكه دروشمێك هه‌یه كه بۆ ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌خۆش و هاووڵاتی له پێشه.
ئه‌و شێوازه نوێیه له ته‌نده‌رینگ، ده‌توانێ گرفتی كه‌میی ده‌رمان له به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات؟
وه‌ك پێشتر باسم كرد دوا قۆناغی ئه‌و پڕۆژه‌یه گرنكه كه دابینكردنی پاره‌ی كاش و كردنه‌وه‌ی (LC)یه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌وه‌ی ده‌ڵێم لایه‌نی كارگێڕی دارایی و یاسایی، ئه‌وه به‌شه داراییه‌كه‌یه‌تی. به‌ڵێ ئێسته‌یش كێشه‌مان هه‌یه، كێشه‌كان بریتی نییه له جۆری ده‌رمانه‌كه، یان ده‌سه‌ڵات یان ته‌رخانكردن، به سوپاسه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی ته‌رخان كردووه، به‌ڵام بوونی كاش له هه‌ندێك له بانكه‌كان و شاره‌كان كێشه‌ی دروست كردووه و وایكردووه نه‌ختینه نه‌بێت، ئه‌مڕۆ كه كۆمپانیایه‌ك داوای شایسته‌ی خۆی بكات و شایسته‌كه نه‌بوو، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له كۆمپانیاكان پاشه‌كشه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كێشه بۆ ده‌رمان دروست ده‌كات، به‌ڵام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئایا ئه‌و شێوازه له ته‌ندرینگ كاریگه‌ریی ده‌بێت له كوالێتی ده‌رمان ؟
هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك كه ته‌نده‌رینگ بوو واته پرۆسه‌یه‌كی راگه‌یه‌نراوه و ئاشكرا و شه‌فافه. كاتێك كه پرۆسه‌یه‌ك شه‌فاف بوو، به‌دڵنیاییه‌وه ململانێی نرخ رۆڵی ده‌بێت، به‌ڵام ركابه‌ری جۆر و كوالێتییه‌كه‌ش بۆ ئێمه گرنگه، به دڵنیاییه‌وه كۆمه‌ڵێك لیژنه هه‌یه تا په‌سندی بكه‌ن ئه‌و ده‌رمانه له كام سه‌رچاوه دابین بكه‌ین، جۆر رۆڵێكی زۆر گه‌وره ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر ده‌رمانێك چه‌نده هه‌رزانیش بێت و كار نه‌كات و كوالێتی نه‌بێت، ئه‌و ده‌رمانه به ده‌رمانێكی كاریگه‌ر هه‌ژمار ناكرێت. له‌و كاته‌دا كه ده‌رمانێكی تر باشه و خاوه‌نی ناوبانگی خۆیه‌تی، به‌تایبه‌تی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌رمان، گرنگه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. بۆیه به دڵنیاییه‌وه جۆر و سه‌لامه‌تی و كاریگه‌ریی ده‌رمان، ده‌ره‌نجامێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ هاووڵاتییان.
بۆچی تا ئێسته ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به زمانی دایك (كوردی) زانیارییه‌كانیان بۆ به‌كارهێنه‌ر نانووسن؟
ئه‌مه راسته، كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان، یان كارگه ناوخۆییه‌كان به كوردی له‌سه‌ری ده‌نووسن، چونكه ئه‌وه مه‌رجێكی مۆڵه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه ده‌رمان به‌رهه‌م دێنن. ئێمه نه‌ك ته‌نیا له ده‌رمان، به‌ڵكو له خۆراكیش، گشتاندنێكمان كرد له سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ بنووسرێت له كوێ دروست كراوه و له چ شارێك، به هه‌مانشێوه‌ش ده‌رمان. بۆ ئه‌و ده‌رمانانه‌ش ئه‌گه‌ر بتوانرێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه گرێبه‌ست بكرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێ مسۆگه‌ری شایسته داراییه‌كه‌ی بۆ بكه‌یت و گرێبه‌ستی درێژخایه‌نیش بكه‌یت، بۆ نموونه گرێبه‌ستی دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ پێنج ساڵ، به‌ڵێ ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت له‌سه‌ر كارتۆنی ده‌رمانه‌كه‌ش رێنوێنی به كوردی بنووسرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به چه‌ند رێكارێك هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره. ئه‌و به‌شه ده‌رمانه‌ی كه گرێبه‌ستت له‌گه‌ڵ كردووه، ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان به كوردی دروست بكات.