پرۆفیسۆرێكی زه‌ویناسیی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هێشتا ئه‌مه‌ریكا تینووی وزه‌یه و باشووری عێراق و نه‌وته‌كه‌ی، یه‌ك چه‌خماخه‌یان ده‌وێت تا هه‌موو شتێك سه‌ره‌وگێڕ ببێته‌وه. دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا په‌یامی ناردووه، دادگای فیدراڵی كارتۆنی بێت یان پیشه‌گه‌ر و دادپه‌روه‌ر، نه‌وتی كوردستان هێلی سووره.
د. هاوڕێ عه‌زیز مه‌نسووڕبه‌گ پرۆفیسۆری زه‌ویناسی له وتارێكدا رای گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی كوردستان نابێت، هه‌رچه‌نده ئاماره‌كانی به‌كارهێنان و هاورده‌كردنی نه‌وت و گاز له ئه‌مه‌ریكا كه‌مێك ناڕوونی تێدایه، به‌ڵام رۆژانه پێویستی به زیاتر له 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌یه.
عێراق و سعوودیه مه‌ترسیین بۆ ئاسایشی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له ناوخۆدا رۆژانه حه‌وت تا هه‌شت ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌م دێنێت، له كاتێكدا پتر له 12 میلیۆن به‌رمیل هاورده ده‌كات، 20%ی وزه‌ی دنیا به‌كاردێنن.
باسی له‌وه كردووه كه تینوێتی ئه‌مه‌ریكا بۆ وزه وایكردووه كه واشنتۆن ببێته پاسه‌وانی هه‌میشه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه‌م جه‌نگ و كوده‌تا و پلان و پیلان هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا رۆڵی تێدا نه‌گێڕابێت و نه‌گێڕێت، هه‌موو ئه‌مانه بۆ ده‌ستگه‌یشتن و پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و پسپۆڕه باسی له‌وه كردووه كه عێراق و سعوودیه مه‌ترسیین بۆ ئاسایشی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ بڕبڕه‌ی پشتی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له عێراق، عێراق ئێسته زیاتر له وڵاتێكی هه‌ره‌سهاتوو ده‌چێت، ته‌نانه‌ت له باشووری وڵاتیش ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ئارامی زۆره كه به‌شێكی زۆری كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراق له باشووری وڵاته.
له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ، نه‌وتی كوردستان پلانی B ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ریكا پێویستی به پلان B هه‌یه، چونكه هه‌موو دونیا به‌گژیه‌كدیدا بچنه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی ده‌ره‌كی نابێت، كه ئێسته پێویستترین كاڵای ستراتیجییه بۆ به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی ئابووری، هاتنه سه‌رخه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا و پاراستنی ئه‌زموونی كوردستان و فراوانكردنی توانای نه‌وتی هه‌نارده‌كراو به كه‌ركووكیشه‌وه، كلیلی دڵنیاییه بۆ واشنتن.
" له كوردستان، سه‌ركرده‌كان دژی گه‌له‌كانیان نین، له كوردستان هاونیشتیمانییه‌كان دژی ئه‌مه‌ریكا و به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه نین. له كوردستان عه‌قلیه‌تی تاك مه‌زهه‌بی و سه‌له‌فی و ده‌وڵه‌تی فه‌قیهو عه‌قڵییه‌تی مه‌رجه‌عیه‌كان باویان نییه، ئیتر كاتییه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵبژێرێت بۆ پشتبه‌ستن به دابینكردنی وزه كه خۆیان ده‌توانن ئاسایشی خۆیان دابین بكه‌ن به هاوكاری و پشت ئه‌ستووری گه‌له‌كانیان، كاتیه‌تی ئه‌مه‌ریكاش گوێ له كێشه‌ی گه‌لانی خاوه‌ن وزه بگرێت و چه‌مكی سوودگۆڕكێ پێڕه‌و بكات، واشنتن ده‌بێت تێبگات ئیتر باوی ئه‌وه نه‌ماوه به ته‌نیا گه‌لانی تر گوێ بۆ پێداویستییه‌كانی ئه‌وان شل بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا هیچ له ئه‌مه‌ریكا نه‌دروونه‌وه" د. هاوڕێ عه‌زیز مه‌نسووڕبه‌گ وای نووسیوه.