ناوه‌ندی هاوكاریی حزبه‌كانی كوردستانی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بانگه‌وازی مانگرتنی گشتیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی راگه‌یاند كه رۆژی شه‌موو یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، كۆماری ئیسلامی كه له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی به‌رین و سه‌رانسه‌ریی جه‌ماوه‌ریی له ئێران‌دا رووبه‌ڕووه، داماوانه و بۆ جارێكی تر به مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی له ناڕه‌زاییه ناخۆییه‌كان، تاوانێكی تری ئه‌نجام دا و كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری ئه‌م رژێمه‌وه، "نا"یان پێ گوتووه، كرده ئامانجی هێرشه‌كانی خۆی.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی ناوه‌ندی هاوكاریدا هاتووه، "هێرشی رژیم بۆ سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه به مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی رای گشتی له ناڕه‌زاییه‌كانی ئێسته و دوژمنایه‌تی له مێژینه‌ی ئه‌م رژێمه، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجام دراوه.''
ناڕه‌زایی خۆیان له‌م هێرشه تیرۆریستییه بۆ سه‌ر حزبه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌رببڕن
ناوه‌نده‌كه داوای له هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان كردووه، رۆژی شه‌موو یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر "نۆی ره‌زبه‌ر" به مانگرتنێكی گشتی و سه‌رانسه‌ری، ناڕه‌زایی خۆیان له‌م هێرشه تیرۆریستییه بۆ سه‌ر حزبه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌رببڕن و بۆ جارێكی تر پشتیوانی هه‌میشه‌یی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و رۆڵه‌كانی خۆیان له حزبه‌كانی كوردستان پێشان بده‌ن.
هاوكات داوا له هه‌موو خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئێران و ره‌وته سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران كراوه، به ناڕه‌زایی سه‌رانسه‌ری، پشتیوانی خۆیان له حزبه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌رببڕن و هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران مه‌حكووم بكه‌ن.
رۆژی چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری 2022، كۆماری ئیسلامیی ئێران به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی دوورهاوێژ، ده‌ستی به بۆردمانی حزبی دیموكرات له كۆیه، پارتی ئازادی كوردستان له پردێ و كۆمه‌ڵه‌كان له زڕگوێز كرد. بۆردمانه‌كه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بوو، ده‌یان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه و سه‌تان خه‌ڵكی سڤیل ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد، دواتر ئێران به‌فه‌رمی وه‌ك چالاكی خۆی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه. ئه‌وه دووه‌م جاره ئێران به قورسی و به مووشه‌ك باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.