ئانۆ جەوهەر نهێنییەك لەبارەی سەرۆك بارزانییەوە ئاشكرا دەكات

:: PM:09:01:04/05/2024 ‌
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نهێنییەك لەبارەی سەرۆك بارزانییەوە ئاشكرا دەكات وەك وەزیرەكە دەڵێ: بۆ یەكەم جارە ئەمە دەڵێم  "سەرۆك بارزانی لە دووەم رۆژی پرسەی "زەكیا"ی خوشكی، پرسەكەی جێهێشت لە پێناو ئەوەی لەگەڵ كریستیان و توركمانەكان دابنیشێت."

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەكەیدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ كریستیان و توركمانەكاندا بەرگرییەكی برایانە و باوكانەی لێ كردین. 

ئانۆ جەوهەر كە وەزیرێكی كریستیانە لە پشكی پێكهاتەكان لە حكوومەتی هەرێم، لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لە دووەم رۆژی پرسەی خوشكەكەیدا لەمیانی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكە لەگەڵ k24 گوتی، ئەوەی سەرۆك بارزانی كردی و گوتی لە كۆبوونەوەكەدا، هیچ یەكێك لە گۆی ئەم زەوییە و دنیایەشدا ئەوەندەی سەرۆك بارزانی لەسەر مافی پێكهاتەكان بە وەڵام نەبووە و خەمخۆر نەبووە. 

وەزیرەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەیشی دا، لە كوردستان تەواوی حزبەكان كە زیاترن لە 30 حزبی سیاسی، كەسیان لەسەر كورسی و مافی پێكهاتەكان بەرگرییان نەكردووە.


وشە - پۆڵا مەحموود