سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كردووه، توركیا هێزێكی زۆری هێناوه‌ته سه‌ر سنووری عێراق و له چه‌ندان گوندی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌بایه‌ی نوێی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه تا ئه‌م ساته‌یش وه‌زاره‌تی به‌رگری هیچی له‌وباره‌یه‌وه نه‌گوتووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی تایبه‌ت به
سایتی مه‌علوومه‌ی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، "له به‌یانییه‌وه هێزێكی زۆری سوپای توركیا به چه‌كی قورسه‌وه، سنووره‌كانی عێراقیان بڕیوه و له گونده‌كانی سه‌ر چیای مه‌تین، كۆڕه‌ك، گونده‌كانی زاب، گونده‌كانی شاره‌دێی ئامێدی و شاره‌دێی كانی ماسی بڵاوه‌یان پێ كراوه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "هێزه‌كانی توركیا شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌ربازی و ره‌بایه و خه‌نده‌قی نوێیان له‌سه‌ر كه‌رتی سنووری عێراق دروست كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی زه‌وینی له ناوچه‌كانی زاب و مه‌تین و گونده‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و ئامێدی".
ڕوونی كرده‌وه، "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه فڕۆكه‌كانی توركیا به نزمی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا له شه‌ودا، به‌سه‌ر گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان نزیك سنووری توركیا ده‌فڕن و تۆپخانه‌كانیش به‌رده‌وامن له تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی عێراق".
هێزه‌كانی توركیا نزیكه‌ی شه‌ش رۆژه به‌رده‌وامن له بۆردمانكردنی ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی به‌غدا به‌ته‌واوی بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه، به‌هۆیه‌وه چه‌ندان زیانی گیانی و مادی به ناوچه‌كه گه‌یشتووه و زیانێكی زۆریشی له كه‌رتی كشتوكاڵی و گه‌شتیاری داوه.