به‌هۆی درێژه‌كێشانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ سه‌رووی دوو مانگ و داخرانی دوكان و بازاڕه‌كان و مانگرتن، خه‌ڵك له رووی ئابوورییه‌وه له ژێر گوشاردان، بۆیه خاوه‌ن موڵكه‌كان وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و نیشتمانپەروەرانە، بڕیاریان داوه كرێی دوو مانگ وه‌رنه‌گرن.
ئه‌و خاوه‌ن موڵكانه‌ی مه‌هاباد ڕایان گه‌یاندووه له‌پێناو سه‌رخستنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه له گوشار و بارگرانیی دۆخی ئابووری له‌سه‌ر كرێنشینه‌كان، له كرێی دوو مانگ و زیاتری ماڵ و دوكانه‌كانیان خۆش ده‌بن.
ئه‌وان ئاماژه‌یان داوه له‌م ماوه‌یه‌دا له سۆنگه‌ی مانگرتنه‌كان و داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان، یان به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه به‌شێكی به‌رچاو له هه‌موو چین و توێژه‌كانی خه‌ڵك له باری ئابووری و داراییه‌وه، تووشی گرفت و گوشارێكی زۆر هاتوون.
خاوه‌ن موڵكه‌كان پێداگرییان له‌وه كردووه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و هاوكاری و یارمه‌تیدانی یه‌كتر له كاتی ته‌نگانه‌دا، ئه‌وه‌ی ده‌كرێ سیمایه‌كی هه‌ره جوانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بووه و ئێسته پتر له هه‌موو كاتێك پێویسته، به‌پێی توانا له وه‌رگرتنی كرێی دوو مانگ و زیاتری ماڵ و موڵك و دوكانه‌كان خۆش بن.
له پێناو سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازانه‌كاندا، هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
خاوه‌ن موڵك و بازاڕییه‌كانی مه‌هاباد داوایان له سه‌رجه‌م خاوه‌ن موڵك و دوكانه‌كانی شاره‌كانی تری كوردستان كردووه، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و له پێناو سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازانه‌كاندا، هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
پێشبینی ده‌كرێ له سه‌رجه‌م شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كورستان هه‌مان رێكار بگیرێته‌به‌ر و خه‌ڵك له‌و دۆخه‌دا زیاتر هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن.
ژینا له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.