فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕی ملیارێك و 441 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی دووكان ته‌رخان كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رای گه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی كار و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی یه‌ك ملیار و 441 ملیۆن و 800 ھه‌زار دینار دا بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی دووكان.
فه‌رمانگه‌كه رای گه‌یاندووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕاسپێرا تا كاری پێویست بكات بۆ ڕیزبه‌ندكردنی پلانی پڕۆژه‌كانی ساڵی (2022-2023)، له چوارچێوه‌ی به‌شه بودجه‌ی وه‌به‌رھێنانی ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.