فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران له ناوچه‌ی دهلران رای گه‌یاندووه، توانیویانه 103 كه‌سی پاكستانی بگرن كه ویستوویانه به نایاسایی، بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق
نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌قید ئازاد خانی كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره له ناوچه‌ی دهلرانی سه‌ربه پارێزگای ئیلام له ئێران، رای گه‌یاندووه كه 103 پاكستانییان گرتووه كه ویستوویانه به‌ڕێی نایاسایی بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه.
ئازاد خانی زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌وانه‌ی هێزه‌كانیان گرتوویانن، به‌پێی پێناسه‌كانیان سه‌رجه‌میان پاكستانی بوون، ویستوویانه له‌و ناوچه سنوورییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچنه ناو خاكی عێراق، ئێسته سه‌رجه‌میان ده‌ستبه‌سه‌رن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌و فه‌رمانده ئێرانییه بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌شی گوت، له‌گه‌ڵ گرتنی پاكستانییه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و ددانیان به‌وه ناوه كه به‌مه‌به‌ستی كاركردن ویستوویانه بچنه عێراق.