دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا رای دەگەیەنێت، له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌شێك هه‌یه به‌ناوی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عێراق، لیژنه‌كه سه‌رۆكی هه‌یه جگه جێگرانی سه‌رۆك، زۆربه‌ی فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تێیدا ئه‌ندامن. ئه‌وه‌ش كه‌ناڵێكی فه‌رمییه له نێوان په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و عێراق. بڕیاره شانده‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن، دواتریش سه‌ردانی به‌غدا و مووسڵیش ده‌كه‌ن.
ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه چییه؟
سه‌ردانه‌كه، بۆ ئاگاداربوونه له ره‌وشی ناوچه‌كه و مه‌به‌ستیانه له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بن. ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له رووی ته‌ناهییه‌وه كراون چۆنه، هاوكات پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا چۆنه و چۆن ده‌توانن هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر بكه‌ن، زیاتر هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا قووڵتر بكه‌نه‌وه.
چ په‌یامێكیان پێیه بۆ كوردستان مادام شانده‌كه گه‌وره و فراوانه؟
له ماوه‌ی رابردوودا په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، له رێی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم، دانوستان و دانیشتنی به‌رده‌وام هه‌بووه، ئه‌وان پاڵپشتیی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له كاته هه‌ستیاره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له كاتی شه‌ڕی داعش و هانی یه‌كێتی ئه‌وروپایان داوه كه هاوكاری سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن. ئه‌وان هه‌میشه هه‌ڵوێستیان باش بووه و داوایان كردووه كه خاڵه‌كانی ده‌ستوور له عێراق جێبه‌جێ بكرێ و تێیدا دیموكراسی به‌رپا بكرێت، مافی مرۆڤ پێشێل نه‌كرێ. په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وه‌ك زۆربه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی دنیا، چاودێری و لایه‌نی جێبه‌جێكاری حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه.
جگه له‌وه‌ش به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوسۆزن له‌گه‌ڵ كورد، له زۆربه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی پێوه‌ست بوونه به كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كاندا پشتگیریی خۆیان نه‌شاردووه‌ته‌وه و هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له رووداوه سیاسییه‌كان، بۆیه یه‌كه‌م جار نییه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م لیژنه‌یه به فه‌رمی هی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه و ده‌بێت راپۆرت ئاماده بكه‌ن تا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كۆمسیۆنی ئه‌وروپا و لایه‌نه‌كانی تری بكه‌ن.
پێتان وایه، كوردستان بووه‌ته خاڵێكی ستراتیجی لای یه‌كێتی ئه‌وروپا؟
هه‌رێمی كوردستان له زۆر رووه‌وه گرنگه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا و له ئه‌وروپاوه زۆر نزیكه، ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشا بكه‌ین، ته‌نیا توركیامان نێوانه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك چ ئه‌رێنی یان نه‌رێنی له هه‌رێمی كوردستان ڕوو بدات و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ناوخۆی ئه‌وروپا له بواری ئاسایش و سه‌قامگیری، هه‌ركاتێك سه‌قامگیری و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپی بچێت، ئه‌وه دۆخی ئه‌وروپاش تێكچووه، بۆ نموونه له كاتی شه‌ڕی داعش كه خاكی له به‌رده‌ست بوو و هێرشی ده‌كرده سه‌ر كوردستان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوخۆی ئه‌وروپا هه‌بوو، رۆژانه ته‌قینه‌وه روویان ده‌دا له پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌بوو كه ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا، بۆیه وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیش هاوكاری كوردستانیان كرد، ئه‌وروپاش باش له‌وه گه‌یشتوون ئاسایشی كوردستان واته ئاسایشی ئه‌وروپا .
ئه‌وروپا چۆن له كوردستان ده‌ڕوانێت به‌تایبه‌ت له پرسی وزه‌دا كه ئێسته پێویستن و ڕووسیا گوشاری خستوونه‌ته سه‌ر؟
لای هه‌موو لایه‌ك روونه كه ئه‌وروپا تووشی قه‌یرانی وزه بووه له دوای شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراینا، دوای ئه‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كان ئه‌وه‌بوو كه چیتر غاز له رووسیا هاورده نه‌كات، دووه‌م بڕیار ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و غازه‌ی هاورده‌ی ده‌كات، له‌و شوێنانه بێت كه به‌هایان له‌وانه‌وه نزیكن و ئه‌و شوێنانه‌ن كه ئازادی دیموكراسییان تێدایه، جۆرێك له هاوبه‌شییان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و شوێنانه و سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به خۆیان پێڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی غازی لێ هاورده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا، زیاد بكه‌ن و پشت به‌یه‌ك سه‌رچاوه نه‌به‌ستن، سه‌رچاوه‌ی تر له باكوری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئازه‌ربایجان، به‌هه‌مانشێوه له هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و شوێنانه، بڕێكی زۆر غازی هه‌یه و له رووی جیۆگرافیشهوه نزیكه، ده‌توانێ رۆڵێكی باش بگێڕێت له دابینكردنی به‌شێك له غازی ئه‌وروپا، نه‌ك ببێته جێگره‌وه بۆ رووسیا، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق غازی هه‌یه و مافی خۆیه‌تی ئه‌و غازه بۆ خزمه‌تی ناوخۆی كوردستان به‌كار بێنێ و هه‌نارده‌شی بكات، داهاته‌كه‌ی دیسانه‌وه له خزمه‌تی خه‌ڵك و ئاوه‌دانكردنه‌وه و مووچه به‌كار بهێنێ، ئه‌مه مافێكی سروشتییه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا كه زۆر پێویستی به غازه، تووشی ته‌نگژه بووه و به‌لایه‌وه گرنگه سه‌رچاوه‌ی تر بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا بدۆزرێته‌وه، ئه‌مه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی زۆر قسه‌وباسی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
یه‌كێتی ئه‌وروپا دوو فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو، یه‌كێك له فاكته‌ره‌كان شه‌ڕه‌كه‌ی ئۆكراینا و رووسیا بوو، فاكته‌رێكی تر سیاسه‌تی پێشتری ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌وكات دۆناڵد تره‌مپ بوو كه خه‌ریكی خۆسه‌پاندن بوو به‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، خه‌ریكی سیاسه‌تێك بوو كه ناتۆ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و گوشار بخاته سه‌ر ئه‌وروپییه‌كان له زۆر رووه‌وه، ئه‌وكاته گفتوگۆی زۆری دروست كرد له‌ناو بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، چ هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرن و چ ستراتیجێك بگرنه‌به‌ر له‌مه‌ودوا، بۆیه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بڕیارێكیان دا كه پێی ده‌گوترێت (سیاسه‌تی ستراتیجی سه‌ربه‌خۆ) سیاسه‌تێك بگرنه‌به‌ر له هه‌موو روویه‌كه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت.
له چ روویه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر روونی بكه‌یته‌وه؟
له‌رووی ته‌ناهی و ئاسایش و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجیا و ئابووری، نه‌بێته پاشكۆی هیچ وڵاتێكی تر، پشت به لایه‌نی ده‌ره‌كی نه‌به‌ستێت و له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی رابوه‌ستێ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێگومان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شی داڕشتووه و ده‌بێ له‌مه‌ودوا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ین، یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌ك له كوردستان، به‌ڵكو له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆتری ده‌بێت، پێشتر زۆر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چالاك نه‌بوو، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ڕۆڵیان ده‌بێت و یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ش كه لێی چالاك ده‌بێت و جووڵه بكات، هه‌رێمی كوردستانه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مساڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاستی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌رز كرده‌وه و كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی تری دا به نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێر، له‌مه‌ودوا له زۆر بواری تردا كار ده‌كه‌ن و چالاكییان ده‌بێت، پێوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵیدا باشتر بكه‌ن له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه پێوه‌ستن به عێراق و قه‌یرانی سووریا كه دراوسێی ئێمه‌یه، چ له رووی یارمه‌تیدانی مرۆیی، چ له بواری ئاسایش و ئاستی په‌رله‌مان و ئاستی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، به فه‌رمی بانگێشتی ئێمه ده‌كات وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن و قسه‌ی خۆیان هه‌بێت.
ملیۆنان كورد له ئه‌وروپادان، تا چه‌ند توانیوتانه سوود له‌و وزه مرۆییه گه‌وره‌یه وه‌ربگرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان له كاتی پێویستدا؟
له‌باره‌ی كوردانی تاراوگه، بێگومان به‌شێكی زۆریان هه‌وڵیان داوه له هه‌ر ئاستێكدا بێت وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی كوردستان ئیش بكه‌ن، خه‌مخۆر بوونه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵێكی باشیان هه‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، جا چ له بواری سیاسی بێت یان كولتووری یان زانستی و بواری بزنس و بازرگانی، له هه‌موو بوارێكدا رۆڵیان بینیوه و ده‌توانین بڵێین خه‌ڵكێكی باشمان هه‌یه كه به‌رده‌وامن به‌بێ به‌رانبه‌ر، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ببنه ده‌نگی هه‌رێمی كوردستان. ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجی كوردستان له فه‌رمانگه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا كار ده‌كه‌ن و رۆڵیان هه‌یه. هه‌ندێكیان له پارته سیاسییه‌كانی وڵاتان ئه‌ندام په‌رله‌مانن، به‌شێكیان وه‌زیرن، ئه‌مه بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی باشی هه‌یه، ده‌كرێ له‌مه‌ودوا ئه‌مه زیاتر رێك بخرێت و دامه‌زراوه‌یه‌كی بۆ دروست بكرێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌رفه‌ته‌كان بڕه‌خسێنن و ئێمه رۆڵیان به‌رز ده‌نرخێنین .
له‌باره‌ی پرسی ئاواره‌كانه‌وه، ئه‌م شانده پێشنیاریان پێ ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری كۆنكرێتی نه‌ك قسه‌وباسی دووباره؟
له دواین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، ئێمه وه‌ك نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدار بووین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و باسمان له‌وه كرد كه ئه‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن، بارگرانییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه،هه‌رێم به ته‌نیا ناتوانێ ئه‌وان خزمه‌ت بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوشار و فشاری زۆری له‌سه‌ره له زۆر رووه‌وه، له رووی ئابووری و رووه‌كانی تر، جگه له ئاواره‌ی ناوخۆ، ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ری سووریشمان هه‌یه، بۆیه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا، ئه‌ركه كه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێمه نه‌بن، بێگومان ئه‌و خه‌ڵكه ناتوانن به‌رده‌وام بن، ناشگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، له‌و حاڵه‌ته‌دا روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و ده‌بنه بارگرانییه‌كی تر بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وان ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌ن و بێگومان په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی ئه‌و كه‌مپانه‌ش ده‌كه‌ن كه ئاواره‌یان تێدایه و له نزیكه‌وه گوێیان له كێشه‌كانیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وا بكه‌ین زیاتر هاوكاربن، هاوكاری راسته‌وخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن، هاوكاری ئه‌و رێكخراوانه بكه‌ن كه كار بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
وشە/ شۆخان رەشید