به‌هۆی تووشبوونی چه‌ندان ئافره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا، ناچار ده‌بوون منداڵدانیان ده‌ربهێنن، ئه‌میش تووشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مێكی قووڵی ده‌كردن و تا ئێسته‌ش زۆربه‌ی ئافره‌تانی تووشبوو به‌م شێرپه‌نجه‌یه، به‌ناچاری منداڵدانیان به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رده‌كه‌ن تا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نه‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانرا ڤاكسینێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دروست بكرێت كه كچان ده‌بێت له ته‌مه‌نی 15 ساڵی ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن، تا له داهاتوودا تووشی ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه نه‌بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی بڵاوكراوه‌ی ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانی "
ئه‌لموسته‌قیله"، دكتۆر ئیڤان ستێلیدی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پزیشكی نیشتمانی بلۆخین بۆ توێژینه‌وه له بواری شێرپه‌نجه ڕای گه‌یاند، ڤاكسین دژی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) Human papilloma virus له ساڵی 2024دا زیاد ده‌كرێت بۆ لیستی كوتانه ناچارییه‌كان له ڕووسیا.
نزیكه‌ی 80%ی كچانی خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵ، ده‌بێت ئه‌م ڤاكسینه بكوترێنن
دكتۆر ئیڤان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئیزڤێستیا" ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، نزیكه‌ی 80%ی كچانی خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵ، ده‌بێت ئه‌م ڤاكسینه بكوترێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان ببنه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت كه "ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌وا له ده‌یان ساڵی داهاتوودا ژیانی نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س ڕزگار ده‌كه‌ین".
ڕوونی كرده‌وه، ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ ده‌توانێ ببێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان و ئه‌ندامی نێرینه و كۆم، بۆیه كوتان دژی ئه‌م ڤایرۆسه باشترین ڕێیه بۆ خۆپاراستن له‌م گرێیانه.
هه‌روه‌ها پسپۆڕه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وه‌رگرتنی ئه‌م ڤاكسینه، هه‌رگیز كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردنی زاوزێ نییه، سه‌لمێنراوه كه به ته‌واوی بێ زیانه بۆ وه‌چه‌خستنه‌وه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز .
شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان یان ملی منداڵدان، جۆرێكه له‌و شێرپه‌نجانه‌ی كه له خانه‌كانی ناو منداڵدان یان ملی منداڵدان، كه به به‌شی خواره‌وه‌ی زێوه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی (HPV) دروست ده‌بێت.
ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) و جۆره جیاوازه‌كانی كه هه‌وكردنێكی سێكسییه، ڕۆڵیان هه‌یه له تووشبوون به زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان و ملی منداڵدان.
به‌گشتی شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا هیچ نیشانه‌یه‌كی ده‌رناكه‌وێت، له دیارترین نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی ملی ڕه‌حم بریتین له:
خوێنبه‌ربوونی زێ دوای جووتبوون، كه‌وتنه سه‌ر خوێن پێش گه‌یشتن به سوڕی مانگانه، یان دوای وه‌ستانی سوڕی مانگانه.
ده‌رچوونی ده‌ردراوێكی ئاوی و خوێناوی له زێ كه ڕه‌نگه زۆر بێت و بۆنێكی ناخۆشی هه‌بێت. ئازاری حه‌وز یان ئازار له كاتی جووتبووندا.