دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك توركیا و سووریای گرته‌وه و زیانی گه‌وره‌ی به‌دواوه بوو، سه‌رۆكی توركیا جیا له راگیاندنی زیانه‌كان، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ساڵی 1939وه بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌وره‌ترین كاره‌ساته به‌سه‌ر توركیا هاتبێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئامارێكی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه راگه‌یاندووه و به وێرانكه‌ر ناوی بردووه، هاوكات گوتوویه‌تی له ساڵی 1939وه تا ئێسته، بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌وره‌ترین كاره‌ساته به‌سه‌ر توركیا هاتبێت.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئاماه‌ركانه‌وه گوتوویه‌تی، قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار و 300 كه‌س. له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌یش رای گه‌یاندووه، گیان له‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 368 كه‌س.
ئه‌ردۆغان زیاتر گوتوویه‌تی، به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست، گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته 912 كه‌س و هاوكات پێنج هه‌زار و 383 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه بریندارن.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه تیمه‌كانی رزگاركه‌ریش، تا ئێسته توانیویانه دوو هه‌زار و 470 كه‌س له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه و خانووه‌كان ده‌ربهێنن.
سه‌عات 4:17 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 7.8 به پێوه‌ری رێخته‌ر، سنووری نێوان سووریا و عێراق و توركیای گرته‌وه كه چه‌قی كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش، زیاتر شاری مه‌ڕه‌ش و باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری غازی عه‌نتاب بووه كه به دووری 22 كیلۆمه‌تر و قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
دوای سێ خوله‌ك له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری مه‌ڕه‌ش و غازی عه‌نتاب، له سه‌عات 4:20 له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێ كرا كه مه‌زنده ده‌كرێت پله‌كه 4.7 به پێوه‌ری رێخته‌ر، كاریگه‌ری له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووبێت و له پارێزگای دهۆك زیاتر هه‌ست به رووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه.