نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى پۆڵۆنيا كۆبووه‌وه

:: PM:11:18:17/02/2023 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ی شوباتی 2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفراسی میونشن لەگەڵ ماتیۆس مۆراوسكی سەرۆك وەزیرانی پۆلۆنیا كۆبووەوە و پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا. 

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێوەندییەكانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵۆنيا، دۆخى سياسيى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر، پێوەندییەكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه‌ كرا.

لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان زیاتر هاتووە كە  هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ پێوەندییەكان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌كاديميدا كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پۆڵۆنياى كرد بۆ پشتگيرى و ئه‌و هاوكارييانه‌ى پێشكه‌ش به‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرده‌وه له‌ كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا. " سەرۆكایەتی هەرێم وای نووسیوە

ئاماژە بەوەیش دراوە، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا، قه‌يران و كێشه‌كانى وزه‌ و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


وشە - باز ئه‌حمه‌د