پێوەندیی ئازاری ماسولكە بە رۆماتیزمەوە چییە؟

:: PM:07:22:12/03/2023 ‌

ئازاری ماسولكەكان شتێكی ئاساییە، بەو پێیەی ئەوان لەگەڵ كۆئەندامی ئێسك بەرپرسن لەهەر جووڵانەوەیەكی لەش، رەنگە بەهۆی بەركەوتن یان بەركەوتنی هەوایەكی سارد یان جووڵانەوەیەكی هەڵە یان كێشی زیادی لەش یان قورسایی زیاد لە پێویست شەكەتی و ئازاری ماسولكە دروست ببێت، بەڵام ئەو ئازارە پێوەندی بە رۆماتیزمەوە چییە؟

وەك كلینیكی "گۆندلفینجین"ی ئەڵمانی تایبەت بە ئێسك ئاماژە دەكات، رەنگە ئازاری ماسولكە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی مەترسیدار، وەك رۆماتیزم یان رەقبوونی بەهۆكاری سیستمی بەرگری لەشەوە یان پاركنسۆن، واتە پەككەوتنی لەرزۆكی، یان فایبرۆمیالجیا، بۆیە ئەگەر ئازاری ماسولكە زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام بوو، دەبێت راوێژ بە پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.

ئازاری رۆماتیزیم ماسولكە كتوپڕ یان بەرە بەرە دەردەكەوێت، وەك هەستكردن بە ئازار و رەقبوونی توند لە ناوچەی مل یان لە شانەكان یان سەرو و خوارووی پشت و سمت، بەتایبەتی بەیانیان یان دوای حەسانەوە، رەنگە هەندێك جار ئەو كەسە هەست بەوە بكات ماسولكەكانی بێ هۆكار لاوازن یان تا و خەمۆكی و لەدەستدانی كێشیان هەیە.

لەو نەخۆشیانەی ئازاری ماسولكە ئاماژەی بۆ دەكات، رۆماتیزم، رەقبوونی چەند شوێنێكی لەش بەهۆی هێرشی سیستمی بەرگری لەش بۆ مێشك و دڕكە پەتك و پاركنسۆن، یان ناسراو بە پەككەوتنی لەرزۆكی، كە بەهۆی مردنی دەمارەخانەكانی مێشك روودەدات، یان فیبرۆمالجیا، كە بەهۆی شێوانی چارەسەری ئازار لە مێشك روودەدات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل