بەرپرسێكی ئەمەریكی: چاوەڕوانی سەردانی كەشتی ئاسمانی بكەن

:: PM:08:58:12/03/2023 ‌

لە ساڵانی دواییدا دیاردەكانی بۆشایی ئاسمان، كۆمەڵگەی ئەمەریكی سەرقاڵ كردووە، بەم دواییەش زۆر قسە لەسەر تێكشكاندنی تەنێكی نامۆ لەسەر ناوچەب ئالاسكا دەكرێت، بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا باسی ئەگەری هاتنی كەشتی ئاسمانی لە دەرەوەی هەسارەی زەوی دەكات.

شون كیركبارتریك، سەرۆكی نووسینگەی توێژینەوەی دیاردە نەناسراوە ئاسمانییەكان لە پنتاگۆن دەڵێت، ئەگەری هەیە كەشتی ئاسمانی لە دەرەوەی هەساری زەوی سەردانی هەسارەكانی كۆمەڵەی خۆر بكەن، ئەو لە راپۆرتێكدا ئاماژەی كرد كە رەنگە ئەو كەشتیانە لەكاتی رۆیشتنیان لە تەنیشت زەوییەوە هەستیاری بچووك بڵاو بكەنەوە، بە هاوشێوەی نێردە ئاسمانییەكانی ناسا.

زانایان ناویان لەو كەشتییە ناوە "ئومواموا"، كە هەریەك لە كیركباتریك و ئەبراهام لوب، سەرۆكی بەشی گەردوونناسی لە زانكۆی هارڤارد، لە نووسراوی نوێژینەوەكەیان وەك نموونە لەسەر كەشتییە گریمانكراوەكان هێناویانەوە.

بەشدارانی توێژینەوەكە روونیان كردەوە كە ئەو هەستیارانە دەگەنە سەر زەوی و هەسارەكانیتری كۆمەڵەی خۆر بۆ ئاشكراكردنیان، كەشتی دایكیش لە نێوان زەوی و خۆردا تێپەڕ دەبێت. 

ئەو توێژینەوە دوای مانگێك لە لە پشكنینێكی چڕ بەدوای تەنە نامۆ و نەناسراوە فڕیوەكان دێت، دوای ئەوەی لە ماوەی دوایی بوونی بالۆنێكی سیخوڕی چین سەرنجی ئەمەریكییەكانی بۆلای خۆیدا راكێشا. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل