شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه تایبەتە بە ئافره‌تان و ڕێژه‌ی تووشبوون به‌م شێرپه‌نجه‌یه زۆر بووه بەڵام ئەگەر کەسەکە زوو هەستی پێ بکات ئەوا دەتوانێت لێی رزگار بێت و ئامۆژگارییەکی سادەش دەتوانێ لە مەترسییەکانی دوورت بخاتەوە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
elconsolto" دكتۆر ئیلۆنا دۆڤگال پزیشكی ئافره‌تان و شێرپه‌نجه، باسی له‌و نیشانانه كرد كه ئاماژه‌ن بۆ نه‌خۆشییه‌كه. ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه هۆكاری دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان، بریتییه له ناهاوسه‌نگی هۆرمۆنه ستیرۆیده‌كان، واته ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن، جگه له‌وه، ئه‌وه‌شی پشتڕاست كرده‌وه كه 5% بۆ 10%ی حاڵه‌ته ده‌ستنیشانكراوه‌كانی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه بۆماوه‌ییه.
زۆرجار به ڕێكه‌وت پزیشك له نه‌خۆشه‌كه ده‌ستنیشانی ده‌كات كه شێرپه‌نجه‌یه‌تی
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هیچ نیشانه‌یه‌كی ڕوونی ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان نییه، بۆیه زۆرجار به ڕێكه‌وت پزیشك له نه‌خۆشه‌كه ده‌ستنیشانی ده‌كات كه شێرپه‌نجه‌یه‌تی، بۆ نموونه كاتێك ژنان له‌باره‌ی پلاندانان بۆ دووگیانی یان خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ ده‌كه‌ن.
دۆگڤال ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و نیشانه كلینیكانه‌ی كه ئاماژه‌ن بۆ شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان، بریتین له خوێنبه‌ربوونی نائاسایی منداڵدان، ئازار له خواره‌وه‌ی سك، كه‌مخوێنی و تێكچوونی كاركردنی ئه‌ندامه‌كانی نزیك له منداڵدان وه‌ك میزڵدان.
به‌م پێیه پزیشك دكتۆر ئیلۆنا دۆڤگال، ئامۆژگاری ئافره‌تان ده‌كات كه شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین ئه‌نجام بده‌ن له سۆنه‌ر و شیكاری خوێن و هۆڕمۆنه‌كان و پشكنینی شێرپه‌نجه.