كاتی فرۆشتنی دۆلار بە 132 هەزار دینار راگەیەنرا

:: AM:09:50:15/03/2023 ‌
بە بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق، ڕۆژی یەكشەم فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەست پێ‌ دەكاتەوە و هەر گەشتیارێك دەتوانێ بڕی دوو هەزار دۆلار وەربگرێ‌.

لە دواین بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتنی دۆلار، بڕیار دراوە دەست بكرێتەوە بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، ئەو بڕیارەش لە ڕۆژی یەكشەم دەست پێ‌ دەكاتەوە.

لە حەوت هەزار كەم دەكرێتەوە بۆ دوو هەزار دۆلار
ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو بانكی ناوەندی عێراق، بڕی ئەو دۆلارەی بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرا دەست پێ دەكاتەوە.

ئەوەش زانراوە كە ئەو فرۆشتنی دۆلارە بە گەشتیارە عێراقییەكان، لە حەوت هەزار كەم دەكرێتەوە بۆ دوو هەزار دۆلار.

لە زانیارییەكاندا روون كراوەتەوە، بانكی ناوەندی بە هەمان مەرجی پێشوو، پێویستە كەسەكە ڤیزەی وەرگرتبێت و بلیتی گەشتی هەبێت و 48 سەعات مابێت بۆ گەشتەكەی، دەتوانێ مامەڵەی وەرگرتن 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەست پێ‌ بكات.




وشە - رامیار جەواد