پێگه‌ی
سی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك بانكی ئه‌مه‌ریكا و جیهان بووه‌ته‌وه، بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه یه‌كه‌میان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت و دووه‌میش ته‌نگژه‌ی بانكه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه و مه‌ترسی و كێشه بۆ ئابووری جیهان دروست ده‌كات، به تایبه‌ت ته‌نگژه‌ی نه‌مانی سیوله له بانكه‌كان.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه نووسیویه‌تی، به‌هۆی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه ڕۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خام له ڕێی توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرا، نرخی نه‌وت به گشتی نزیكه‌ی سێ دۆلار ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه. هۆكاری هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌كه‌یش ڕوون و ئاشكرایه كه له ئه‌نجامێكی بڕیارێكی دادگه‌ی پاریسه‌وه و پابه‌ندبوونی توركیا به بڕیاره‌كه له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وت وه‌ستاوه و كۆمپانیاكانی نه‌وتیش له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامن له كاركردن و نه‌وت ده‌رده‌هێنن و كۆگه‌ی ده‌كه‌ن.
هاوكات پێگه‌ی "Trade Winds" له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا، ژماره‌یه‌ك له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان كه له به‌نده‌ره‌كه چاوه‌ڕوانی هاتنی نه‌وت و باركردنیان ده‌كرد، به وه‌ستاوی ماونه‌ته‌وه و نه‌یانتوانیوه ئه‌و باره‌ی كه بۆی هاتبوون ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه كه‌موكورتی له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت دروست ببێ و كڕیاره‌كان نه‌وتی پێویستیان ده‌ست نه‌كه‌وێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوای ئه‌وه‌ی دوێنی هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی گه‌لف كیستۆن و دی ئێن ئه‌ی و گه‌نه‌ل ئینێرجی و شاماران كه له كێڵگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، دووپاتیان له به‌رده‌وامی كاركردن له كێڵگه‌كان و ده‌رهێنانی نه‌وت و كۆگه‌كردنی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای Forza Petroleum (FORZ.TO) كه پێشتر به ناوی كۆمپانیای ئۆریكس پترۆلیۆم ناسرابوو و باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له كه‌نه‌دایه، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كاركردنی له كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر وه‌ستاندووه كه ڕۆژانه 14 هه‌زار و 500 به‌رمیل نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كۆگه‌كانی ئه‌مباركردنی نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه پڕبوونه‌ته‌وه و ناتوانڕی نه‌وتی زیاتر ده‌ربهێنرێت.
كۆمپانی ئێچ كه‌ی ئێن ئینێرجی كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له داڵاسی ئه‌مه‌ریكایه و له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ كار ده‌كات، به‌هه‌مانشێوه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه تا هه‌فته‌یه‌كی تر له كاركردن له‌و كێڵگه نه‌وتییه و ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن و نه‌وت ده‌ست به هه‌نارده‌كردن نه‌كاته‌وه، ئه‌وان له كاركردن ده‌وه‌ستن، چونكه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كۆگه‌كانی ناوچه‌كه پڕ ده‌بن له نه‌وت و ناتوانن نه‌وتی زیاتر ده‌ربهێنن، ڕۆژانه‌یش به‌رهه‌می كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ زیاتر له 43 هه‌زار به‌رمیله.
كێڵگه‌ی خورمه‌له كه به یه‌كێك له مه‌زنترین كێڵگه‌كانی نه‌وتی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێ و به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 135 هه‌زار به‌رمیل به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاركردن تێیدا ئاساییه و به‌رده‌وامه، سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌وته‌ی ڕۆژانه‌یش ده‌رده‌هێنرێت، ده‌خرێته كۆگه‌كانه‌وه و هه‌ڵده‌گیرێت. شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بانكی سیلیكۆن ڤالی به‌هۆی و فێرست ستیزنس بانك شه‌یرس شكستیان هێنا له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی كاش بۆ به‌شداربووانیان، نرخی سو‌و له بانكه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌وباره‌وه تاماس فارجا له كۆمپانیای بی ئێف ئێم ئۆیل دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر ناجێگیری دارایی و ته‌نگژه له بانكه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێ و ڕێژه‌ی نه‌وتیش له بازاڕی وزه‌ی جیهان كه‌م ببێته‌وه، ئه‌وا مه‌ترسی هه‌یه كه ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری جیهان بگرێته‌وه. به تایبه‌ت ته‌نگژه‌ی بانكه‌كان زۆر مه‌ترسیداره و مه‌ترسی هه‌یه كه بیردۆزی دۆمینه به‌سه‌ر بانكه‌كان ڕووبدات و سه‌رجه‌میان یه‌ك له دوای یه‌ك به‌سه‌ر یه‌كتر بكه‌ون و نه‌توانن سیوله‌ی پێویست ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، بۆ به‌شداربووانیان تا بتوانن مامه‌ڵه به پاره‌كانیان بكه‌ن.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه هه‌رچه‌نده ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌فته‌ی ڕابردوو له كۆگه‌كان ئه‌مباركردووه و بڕێكی زۆر و باشی نه‌وتی ئه‌مباركراوی هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وامی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی، له دوای نه‌مانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڕووسیا بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا، كێشه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتن دروست ده‌كات و له ڕووی ئابووری و داراییه‌وه‌یش هه‌ردوو بابه‌ته‌كه گرفت له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و جیهان دروست ده‌كه‌ن.