كاتژمێری دوا ئیمپراتۆری چین بە پێنج ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

:: AM:09:01:24/05/2023 ‌
لە خانەیەكی زیادكردنی بەریتانی لە هۆنگ كۆنگ، كاتژمێرێكی ناوازەی دوا ئیمپراتۆری چین، بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار هاتە فرۆشتن. ئەو كاتژمێرە هی ئیمپراتۆر "جیۆرۆ بۆیی" بووە.

پێگگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم 24ی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، خانەی "ڤێلیپس"ی بەریتانیی تایبەت بە زیادكردن، لە هۆنگ كۆنگدا كاتژمێری ئیمپراتۆر بۆیی نمایش كرد، دوا نرخ كە بەو كاتژمێرە درا، پێنج ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری ئەمەریكی بوو.

ئاماژە بەوە دراوە كە كاتژمێرە لە ماركەی "پاتیك فلیپ" بووە كە یەك لە ماركە جیهانییەكان و سویسرییە. لە سەرەتادا كاتژمێرەكە بە سێ ملیۆن دۆلار نمایش كرابوو، بەڵام لە ماوەی پێنج خولەكی زیادكردندا، نرخەكەی گەیشتە 40 ملیۆن دۆلاری هۆنگ كۆنگ، بەرانبەر پێنج ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری ئەمەریكی.

لە هەواڵەكەدا ئەوەش باس كراوە كە كاتی خۆی لە ساڵی 1908دا ئەو كاتژمێرە بەتایبەت بۆ ئەو ئیمپراتۆرە دیزاین كراوە، هێمای مەرجەعیی پێوەیە. ئەو ئیمپراتۆرە دوا ئیمپراتۆری چین بووە.

ژیانی ئیمپراتۆر جیۆرۆ بۆیی كە لە ساڵی 1908 بووە ئیمپراتۆری چین، لە فیلمێكی سینەماییدا باس كراوە بەناوی "زە لاست ئیمپیرۆر"، لە دەرهێنانی برناردۆ بیرتولوچی. ئەو فیلمە نۆ خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرتووە، لەناویاندا ئۆسكار بۆ باشترین فیلم.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د