"شای رۆك" كۆچی دوایی كرد

:: AM:09:01:25/05/2023 ‌
تینا تێرنەر كە لە بواری گۆرانی و موزیكی "رۆك"دا بە "شا" ناسراوە، ئێوارەی دوێنێَ كۆچی دوایی كرد.

پێگەی "شەفەق نیوز" كە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، ئاماژەی داوە كە هەوادارانی ئەو ئەستێرە گەورەیەی بواری گۆرانی و موزیكی رۆك، لە تەمەنی 83 ساڵیدا لەناو ماڵەكەی لە كۆسناختی نزیكی زیوریخ لە سویسرا، كۆچی دوایی كرد.

برنارد دۆهرتی كە گوتەبێژی ئەو ئەستێرەیەیە، لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە، دنیای ئەفسانەی موزیك، نموونەیەكی دیاری بوارەكەی لە دەست دا، بەوەیش زیانی زۆرمان كرد.

تێرنەر كە لە بوارەكەی خۆیدا بە "شای رۆك ئاند رۆڵ" ئاماژەی پێ دەكرێ، یەك لە گۆرانیبێژە زۆر خۆشەویستەكانی جەماوەرەكەیەتی، بەوە دەناسرێتەوە لەسەر ستێجدا زۆرترین سەرنجی بۆ جەماوەرەكەی هەیە و بە گۆرانییەكانی دەیاندوێنێ. خاوەنی سەتان گۆرانیی تایبەت بەخۆیەتی، هاوكات ئەلبوومەكانی زیاتر 180 ملیۆن دانەیان لێ فرۆشراوە.

تینا تێرنەر لە ساڵی 1939 لە ئەمەیكا لە دایك بووە، جیالەوەی ئەستێرەی موزیكی رۆكە، هاوكات وەك ئەكتەرێك لە چەند فیلمێكدا رۆڵی بینیوە. لە بوارەكەیدا چەندان خەڵاتی گەورەی نێودەوڵەتیی پێ بەخشراوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د